دوو سه‌ركرده‌ى شیعه‌ له‌ یادكردنه‌وه‌ى حه‌كیم ئاماده‌ نه‌بوون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هومام حه‌مودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له‌ یادكردنه‌وه‌ى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم ئاماده‌نه‌بوون و ده‌گوترێ ناكۆكییه‌كى سیاسى له‌نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/ كانوونى دووه‌م/ 2023 ساڵیادى تیرۆركردنى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم بوو، بۆیه‌ مه‌راسیمێك له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى ته‌واوى سه‌ركرده‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو. 

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى میدیاكان بوو هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سكرتێرى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و هومام حه‌مودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى شیعه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوون و میدیاكان ده‌ڵێن هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ ناكۆكییه‌كى سیاسى له‌نێوان عه‌مار حه‌كیم و نوورى مالیكى و هومام حه‌مودى هه‌یه‌.

كه‌چى عه‌لى دیفاعى سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هومام حه‌موودى به‌هۆى نه‌خۆشى ئاماده‌ نه‌بووه‌ و نوورى مالیكیش هۆكارێكى ترى بۆ ئاماده‌نه‌بوون هه‌بووه‌ كه‌ ئاشكراى نه‌كردووه‌، به‌ڵام دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ناكۆكى سیاسى هۆكار نه‌بووه‌ له‌ ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌وان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین