ناكۆكییه‌كى سیاسى قووڵ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

په‌رله‌مانتارانى عێراق ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه‌ ناكۆكییه‌كى سیاسى قووڵ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ گرنگه‌كانى په‌رله‌مان هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت ناكۆكییه‌كان بۆ ناو خودى یه‌ك فراكسیۆنیش شۆڕبووەتەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/ كانوونى دووه‌م/2023 په‌رله‌مانتارانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاشكراى ده‌كه‌ن ململانێیه‌كى توند له‌نێوان  لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ له‌سه‌ر لیژنه‌ى دارایى و لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ و لیژنه‌ى ئاسایشى و به‌رگرى هه‌یه‌. ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌ڵێن به‌ر له‌ هه‌موو شتێك په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌ لیژنه‌كه‌ دوور خراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ په‌رله‌مان چه‌ند جارێك دانیشتنى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كانى دواخستووه‌ تا لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

په‌رله‌مانى عێراق 25 لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى هه‌یه‌ و په‌رله‌مانتارێك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌ نێوان لیسته‌كان به‌ڵكو له‌ناو خودى یه‌ك لیست و پێكهاته‌یش ململانێى له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان هه‌یه‌ و ناكۆكییه‌كه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و لایه‌نه‌ كوردی و سونییه‌كانیش هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین