کتێبی شوێنپێیەکانم لە جەماهیرییەی دلمدا بڵاو دەكرێتەوە کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

نووسەر و ڕۆشنبیر فازڵ شەورۆ ، لە لێدوانێکی تایبەت دەربارەی کتێبی (شوێنپێیەکانم لە جەماهیرییەی لمدا) بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئەمە (25) مین چاپکراوی منە، چاپخانەی چوارچرا بەچاپی گەیاندووە، کتێبەکە ناونیشانی بیرەوەرییە، بەڵام بابەتی تریش لەخۆ دەگرێت (سیاسی، کۆمەڵایەتی، جوگرافی، رۆشنبیری، مێژووی تایبەت بە وڵاتی لیبیا) کتێبەکە بەسەر (73) ناونیشانی تردا دابەش کراوە".

ئەمڕۆ یەکشەممە (22/کانوونی دووەم/2023) فازڵ شەورۆ نووسەر، لە لێدوانێکی تایبەتدا دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی (شوێنپێیەکانم لە جەماهیرییەی دلمدا) بۆ نوچەنێت گوتی، "لەو کتێبەدا بیرەوەرییەکانی خۆم دەگێڕمەوە، چیم دیوە چیم بیستووە، چیم بەسەر هاتووە، بەڵام لە پاڵ ئەو بیرەوەریانەش زۆر نهێنی شاراوە باس دەکەم کە رەنگە بۆ خوێنەر یەکەمجار بێت، ئەوەی جیاوازی دەداتە ئەو کتێبە ئەوەیە کە من ئەو (12) ساڵەی بەسەرم برد لەو گوندەی لیبیا خودی قەزافی و بنەماڵەو عەشیرەتی قەزافی تێدا بوو، واتە من نزیک بووم لە داب و نەریت و جموجۆلی ئەو عەشیرەتەوە تەنانەت قەزافیش."

فازڵ شەورۆ روونکردنەوەى زیاتر لەسەر ئەم کتێبە دەدات و دەڵێت، "لەم کتێبەدا بەشێوەیەکی گشتی باسی چۆنیەتی هاتنەسەر تەختی قەزافی و کیشوەری ئەفەریقام کردووە، باسی پەروەردە و داب و نەرت و جوگرافیای لیبیام کردووە بەشێوەیەکی بێ لایەنانە، حکومڕانی دوای (42) ساڵ چۆن کۆتایی پێهات، چۆنیەتى شار بەدەرکردنی فەلەستینییەکان و سەرژمێری بندیوارەکانی سودان، بوونی بارەگایەکی گەورەی پەکەکە، چەندین شتی تریش، هەست و سۆزی خۆمم بۆ بابەتەکە دانەڕشتووە."

سەبارەت بەوەی ئایا خاڵى هاوبەش و لێکچوو لەنێوان کورد و لیبییەکاندا هەیە، نووسەر دەڵێت، "تاکە شت کە بینیوومە لە ناو لیبییەکاندا تەنیا هەندێ جۆرى خواردنیان وەک خواردنى ئێمە، ئەگینا لەڕووى کولتوورییەوە هیچ شتێکی تریان لە ئێمە ناچێت، نە زمان نە کەلتوور، نە پەروەردە، نە کۆمەڵایەتی، نە هاوسەرگیری لە ئێمە جیاوازن هەر وڵاتە و کەلتووری خۆی هەیە گرنگە ئێمەش رێز لە کەلتووری خۆمان بگرین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین