دادوه‌رێك : ده‌وڵه‌تى عێراق ملكه‌چى دزه‌كان بووه
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/ كانوونى دووه‌م/2023 له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، بڕیارى ئازادكردنى دوو تۆمه‌تبارى دۆسیه‌ى (دزى سه‌ده) تووڕه‌ییه‌كى له عێراق دروست كردووه، بۆیه دووپات له‌سه‌ر سزادانى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه له دۆسیه‌كه به‌شدارن.
رۆژنامه‌كه لێدوانێكى رەحيم عگێلى سه‌رۆكى پێشووى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، "ناچاربوونى ده‌وڵه‌ت به‌وه ملكه‌چى دزه‌كان بێت و مه‌راییان بكات، رێكاره‌كانی دژیان سووك بكات به به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به‌شێك له پاره دزراوه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وا په‌یامێكى هه‌ڵه له‌سه‌ر لاوازى ده‌وڵه‌ت و بێتواناییهكهى ده‌خاته‌ڕوو، به واتاى ئه‌وه‌ى ئه‌و ناتوانێ پاره دزراوه‌كه‌ى خۆى بگێڕێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و دز و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ناسراون".
ئه‌و دوو كه‌سه‌ى به كه‌فاله‌ت به‌ردراون، یه‌كێكیان نور جاسمى فه‌رمانبه‌ره كه گوایه له‌به‌رانبه‌ر گێڕانه‌وه‌ى ترلیۆن دینار (800 ملیۆن دۆلار) ئازاد كراوه، ئه‌وی تریش هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانه گوایه چوار ملیار دینارى گێڕاوه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار.
دادوه‌ر رەحيم عگێلى له باره‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه به‌م جۆره "دزه‌كان" ئازاد ده‌كات ده‌ڵێ، "ئه‌و بڕیارانه وا له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن خه‌ڵكى متمانه‌ى پێى نه‌مێنێ و ببێته هۆى گاڵته‌وگه‌پ". عگێلى باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌گوێره‌ى یاساى عێراقى و رێككه‌وتنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌گیرێن، ئه‌و داهاتهیشیان لێوه‌ربگیرێته‌وه كه له پاره‌ى گه‌نده‌ڵه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، نه‌وه‌ك ئازاد بكرێن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى پاره دزراوه‌كه بگێڕنه‌وه.
كۆتایى ساڵى رابردوو ده‌وڵه‌تى عێراق به فه‌رمى ئاشكراى كرد، بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له سندوقى باج دیار نه‌ماوه و كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ر ده‌ستیان له دزینى پاره‌كه هه‌بووه و به‌هۆى گه‌وره‌یى بڕه‌كه، دزییه‌كه به "دزى سه‌ده"ناوبرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment