شه‌ش ملیار به‌رمیل نه‌وت له‌ یه‌ده‌گى عێراق زیاد ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات شه‌ش ملیار به‌رمیل نه‌وت و 32 ملیار پێى پێوانه‌یى له‌ یه‌ده‌گى نیشتمانى عێراق له‌ سامانى هایدرۆكاربۆنى زیاد ده‌كات.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات شه‌ش ملیار به‌رمیل نه‌وت و 32 ملیار پێى پێوانه‌یى له‌ یه‌ده‌گى نیشتمانى عێراق له‌ سامانى هایدرۆكاربۆنى زیاد ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23/كانوونى دووه‌م/2023 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ ئاژانسى فه‌رمى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌، له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و پكشنین یه‌ده‌گى عێراق به‌ بڕى شه‌ش ملیار به‌رمیل و 32 ملیار پێى پێوانه‌یى له‌ یه‌ده‌گى هایدرۆكاربۆنى زیادى كردووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وت روونى كردووه‌ته‌وه‌ تیمه‌كانى سه‌ر به‌ كۆمپانیاى دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له‌ ساڵانى رابردوودا توانویانه‌ له‌ رووبه‌رێكى فراوانى بیابانى رۆژئاوا له‌ ئه‌نبار و چه‌ندان ناوچه‌ى ترى مووسڵ و نه‌جه‌ف و موسه‌نا و زیقار بگه‌ڕێن و گه‌ڕانه‌كه‌شیان به‌رهه‌مدار بووه‌.

 وه‌زاره‌تى نه‌وت دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ یه‌ده‌گه‌ پێگه‌ى عێراق له‌ به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌هێزتر ده‌كات.

عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێ و ئه‌م داهاته‌ 96%ى بودجه‌ى گشتى ساڵانه‌ى عێراق دابین ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین