شه‌ش زانیارى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌رپرسانى عێراق چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ ره‌شنووسى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 هاتووه‌ و ده‌گوترێ گه‌وره‌ترین بودجه‌ ده‌بێت له‌ مێژووى عێراق كه‌ بڕه‌كه‌ى 200 ترلیۆن دیناره‌ و تا ئێستایش پشكى هه‌رێمى كوردستان دیارى نه‌كراوه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق دوێنێ دووشه‌ممه‌ 23/ كانوونى دووه‌م/ 2023 له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى حكومى و په‌رله‌مانتاران چه‌ند زانیارییه‌كى له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. له‌وانه‌ بڕى بودجه‌كه‌ 200 ترلیۆن دیناره‌، له‌ 90% پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌سترێت. نرخى خه‌ملێندراوى به‌رمیلێك نه‌وتیش 70 دۆلاره‌ و به‌ تێكڕاى هه‌نارده‌ى سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

به‌شى به‌كارخستنى بودجه‌كه‌ له‌سه‌رووى 60 ترلیۆن دیناره‌، واته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ و خه‌رجییه‌كانى تره‌، ئه‌ویتریش به‌شى وه‌به‌رهێنانه‌. تا ئێستایش پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌كه‌ دیارى نه‌كراوه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش به‌هاى دۆلار له‌ به‌رانبه‌ر دینار دیار نه‌كراوه‌، چونكه‌ ئێستا ناسه‌قامگیرییه‌ك له‌ بازاڕى دراوه‌كان هه‌یه‌.

عێراق له‌ ئادارى 2021 دوایین بودجه‌ى ساڵانه‌ى خۆى په‌سند كرد، به‌هۆى ته‌نگژه‌ى سیاسییه‌وه‌ نه‌توانرا له‌ ساڵى 2022 ببێته‌ خاوه‌نى بودجه‌ى گشتى، به‌ڵام ئه‌مساڵ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌ زووترین كات ده‌بێ بودجه‌ په‌سند بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین