سوودانى جارێكى تر پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌رگريى له‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌مڕۆ جارێكى تر له‌و قسه‌یه‌ى پاشگه‌ز بووەوە و گوتی، "عێراقى پێویستى به‌ جه‌نگاوه‌رى بیانى نه‌ماوه‌".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/ كانوونى دووه‌م/2023 محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وتارێک كه‌ رۆژنامه‌ى لۆمۆندى فه‌ڕه‌نسى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "عێراق پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ پێداچوونه‌وه‌ بە په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بكات و ئه‌مه‌یش له‌ سایه‌ى پێشكه‌وتنى تواناى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق".

سوودانى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ عێراق پێویستى به‌ هێزه‌ بیانییه‌كان نه‌ماوه‌، پێویستى به‌ راوێژكارى سەربازی هەیە.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى داكۆكى له‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان كرد و هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك نه‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌.

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له‌ هاوینى 2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا دروست بوو، زیاتر له‌ 80 رێكخراو و ده‌وڵه‌ت له‌خۆده‌گرێت. له‌ كۆتایى ساڵى 2021 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گۆڕینى ئه‌ركی هاوپه‌یمانانى له‌ جه‌نگاوه‌رییه‌وه‌ بۆ راوێژكارى راگه‌یاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین