بڕیارێك له‌ دژى ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف درا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ بڕیارى دا گه‌شتكردن له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف سه‌رۆكى لیژنه‌ى"هه‌ڵوه‌شاوه‌ى" به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق قەدەغە بکرێت، به‌هۆى گومانكردن له‌ سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كه‌ى.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26/ كانوونى دووه‌م/2023 دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ له‌ به‌غدا بڕیارى دا رێگه‌ى گه‌شتكردن به‌ لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف نه‌درێت، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كانى ئاشكرا ده‌كات. 

ئه‌حمه‌د ئه‌بورغیف له‌ ئابى 2020 له‌ لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، كرایه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ئه‌بورغیف ئه‌و كات بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوو بۆ كاروبارى هه‌واڵگريى. لیژنه‌كه‌ نزیكه‌ى هه‌شت مانگ كارى كرد و چه‌ندان به‌رپرسى باڵاى عێراقى به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركرد. 

به‌ڵام دواتر لیژنه‌كه‌ به‌ پێشێلكاریى مافى مرۆڤ و ده‌ستوورى عێراق تۆمه‌تبار كرا  و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. له‌ مانگى رابردوو رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كرد، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى كازمى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دروستى كردبوو، چه‌ندان پێشێلكاریى یاسایى كردووه‌ و چه‌ندان به‌رپرسى دوور له‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌ داوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین