جوتیار عادل: حکومەت هەموو تواناى خۆى دەخاتەگەڕ بۆ دابینکردنى مووچەى فەرمانبەران کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى دابەشکردنى مووچە ڕایدەگەیێنێت، "گوتەبێژی حکومەت دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/کانوونى دووەم/2023) جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى ڕاگەیاند، "خەڵکى خۆمان دڵنیا دەکەینەوە، وەک چۆن پێشتر نزیکەی زیاتر لە چواردە مانگ، حکومەتی عێراق تەنیا دوو جار (200) ملیار دیناری ناردووە، ئێمە بەردەوام مووچەمان دابەشکردووە، ئەوەی لە توانای حکومەت دابێت لە رووی داراییەوە تەرخانی دەکات بۆ مووچەی مووچەخۆران."

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات، "حکومەت هەموو توانای خۆى دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەى لە ڕووی داراییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بکات".

لە بەرامبەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی گووتیشى، "بەداخەوە ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی پشت بە هیچ بنەمایەکی دەستووری نابەستێت، نەک تەنیا دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، بەڵکو دژی بەرژەوەندییەکانی هەموو خەڵکی عێراقە، وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەو بڕیارەمان رەتکردووەتەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین