هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران ئێران

نوچەنێت

کۆماری ئازەربایجان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەقەی لە بنکەی پاسەوانی دەرەوەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەم ڕووداوەی بە "هێرشی چەکداری" ناوبردووە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هێرشبەرەکە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ڕۆژی هەینی، بە کاتی باکۆ بە چەکی کڵاشینکۆف سەرۆکی تیمی ئەمنی باڵیۆزخانەکەی کوشتووە.

هەروەها به گوێرەی راگەیەندراوەکه، باری جەستەیی ئەو دوو برینداره جێگای دڵخۆشییه.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان جەختی لەوە کردەوە، کە لێکۆڵینەوە لەم هێرشە بەردەوامە و بەڵێنیدا کە زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە ئاشکرا بکرێت.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین