هێرشکرایە سەر ناوەندێکی هەستیاری ئێران ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان 

دوابەدوای ئەو هەواڵانەی باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوە گەورەکانی ئیسفەهان دەکەن، وەزارەتی بەرگریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر یەکێک لە کۆمەڵگەی  پیشەسازی سەربازی ئەم وەزارەتەی لە ئیسفەهان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەم هێرشه له ئێوارەی رۆژی شەممه رابردوو له دەوروبەری کاتژمێر 23:30 بۆ سەر یەکێک له کۆمەڵە کارگای پیشەسازی سەربازی وەزارەتی بەرگری روویداوه و یەکێک لەو فڕۆکه بێ فڕۆکەوانه هێرشبەریانه له لایەن بەرگری ئاسمانییەوه رێگری لێکراوه.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "دوو فڕۆکەی دیکە" لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان "لە تەڵەی بەرگریدا تەقێراونەتەوە".

وەزارەتی بەرگری ئێران هەروەها دەڵێت ئەم هێرشه "ناسەکەوتووه"ی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەداوه و "تەنیا کەمێک زیانی به سەربانی کارگەکان گەیاندووه".

هاوکات، دوابەدوای دەنگی تەقینەوەیەکی بەرفراوان لە شاری ئیسفەهان، رادیۆی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: "ئەم تەقینەوەیە لە یەکێک لە ناوەندەکانی دروستکردنی تەقەمەنی وەزارەتی بەرگری روویداوە" و لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەری گشتی قەیران لە پارێزگای ئیسفەهان رایگەیاندووە، هۆکاری دەنگی تەقینەوەکە "لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

محەممەد رەزا جاننساری، جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری ئیسفەهان، هەروەها رایگەیاند کە "دەنگی تەقینەوە" لە ئیسفەهان پەیوەندی بە یەکێک لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگرییەوە هەبووە، و رایگەیاند: "لە لێکۆڵینەوەکانیدا کە ئەنجام دراون، دیاری کراوە کە ئەو دەنگانە". بەهۆی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە ناوەندەکانی پەیوەست بە وەزارەتی بەرگری بووە.

جێگری سیاسی و ئەمنی پارێزگاری ئیسفەهان ڕایگەیاندووە، ئەم تەقینەوەیانە "هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام هەڵسەنگاندنی زیانەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا، بە پشتبەستن بە شایەتحاڵان باس لەوە دەکات، کە تەقینەوەکە لە یەکێک لە پیشەسازییە بەرگرییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە شەقامی خومەینی لە ئیسفەهان روویداوە.

کەناڵەکانی تێلێگرام کە هەواڵی شاری ئیسفەهان رووماڵ دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە "دەنگی چەند تەقینەوەیەکی ترسناک بیستراوە"، دەڵێن دەنگی ئەو تەقینەوە "لە ناوچەی شەقامی خومەینی و ئەشق ئاباد و شارۆچکەی کەوسەر" لە ئیسفەهان بیستراوە.

ئەم سەرچاوە هەواڵییە ناوخۆییانە جەختیان لەوە کردەوە کە "دەنگی تەقینەوەکان تەنانەت چەند کیلۆمەترێک لە دوورییەوە بیستراوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین