لە سلێمانى "بەرەو دیداری ڕەخنەی ئەدەبی کوردی" بەڕێوەدەچێت
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (30/کانوونى دووەم/2023) شاخەوان سدیق سەرپەرشتیاری دیداری رەخنەی ئەدەبی، لە لێدوانێکدا تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "دیداری ڕەخنەی ئەدەبی بیرۆکە و سەرپەرشتی لەلایەن خۆمەوە بووە، ئێمە لە رووی مێژووییەوە لە بواری شیعر و چیرۆک و رۆماندا تا ئاستێکی باش بەرەو پێشەوە چووین، بەڵام ئەوەی کە لاوازین تێیدا بواری رەخنەیە، ئەگەر رەخنە نەبێت ئەدەب پێش ناکەوێت، لەبەر ئەوە بیرم لەوە کردەوە کە دیدارێکی رەخنە رێکبخەین و تێیدا گفتوگۆی ئەوە بکەین سەرەتاکانی رەخنەی ئێمە لەکوێوە دەست پێدەکات، بۆچی بواری رەخنە لای ئێمە لاوازە ئێمە چی بکەین بۆ ئەوەی ئەم بوارە بەرەو پێشەوە بەرین، بۆ چی تا ئێستا کە ئێمە باس لە رەخنە دەکەین یەکسەر رەخنە لە کەسایەتی نووسەر دەگرێت و دواتر نووسەر پێی دڵگران دەبێت و لەیەکتر دوور دەکەونەوە."
سەبارەت ناوى دیدارەکە، شاخەوان سدیق دەڵێت، "یەکەم؛ شێخ نوری شێخ ساڵح پێش عەبدوڵڵا گۆرانیش رۆڵيان هەبووە لە نوێ کردنەوەی شیعری کوردیدا، ئەو دەستپێشخەری ئەو بوارەیە، کە گۆ{انکاری بەسەر شیعری کوردیدا کردووە، لە شێوازی کلاسیکەوە کردوویەتی بە شێوازی نوێی شیعری کوردی، بە تێڕوانینی من شێخ نوری پێش عەبدوڵڵا گۆرانیشەوەیە لە نوێ کردنەوەی شیعری کوردی، ئەوە یەکێک لە هۆکارەکان، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە شێخ نوری شێخ ساڵح بناغە دانەری رەخنەی ئەدەبی کوردییە کە لە (1926-1927) وتارێكی دورو درێژ بە (25) ئەڵقە لە رۆژنامەی ژیان بڵاوکردۆتەوە، باس لە رەخنەی خۆی بۆ شیعری خۆی و ئەدەبی کوردی خۆی دەکات، و دەکرێت ئەو وتارانەی شێخ نوری شێخ ساڵەح بە سەرەتای بناغەدانانی رەخنەی ئەدەبی کوردی هێما بکەین."
سەرپەرشتیارى دیدارى بەرەو رەخنەى ئەدەبى، ئاماژە بەوەدەکات، ئەو توێژینەوەى بەشدارى تێدا دەکەن پێش دیدارەکە دەکرێت بەکتێب و دەشڵێت، "دوو ئامانجمان هەیە لەم دیدارە، یەکەمیان؛ رەخنە بیخەیەنەوە بەرباس و قسە، چونکە بابەتێکی زۆر گرنگە، هەوڵدەدەین هەنگاوێکی تازە لەبواری رەخنە بچینە پێشەوە، وابکەین رەخنەی ئێمە لەکەسایەتی دەربچێت قسە لەسەر دەق و نووسین بکەین. دووەم؛ ئەو کتێبە کە چاپی دەکەین و نۆ توێژینەوەی تازە لەخۆ دەگرێت، ببێت بەسەرچاوەیەی گرنگ دەربارەی رەخنەی ئەدەبی کوردی، کە شتێکی نوێی و تازە دەبێت بۆ ناو کتێبخانەی کوردی."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment