ئه‌مریكا دووپات له‌سه‌ر پشتیوانى ناتۆ ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە میانەی سەفەری خۆی بۆ بڕۆکسێل بە ئامادەبوون لە بنکەی ڕێکخراوی هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تله‌سى"ناتۆ" وتی ئەمریکا پشتیوانی قایمی خۆی لە ناتۆ ڕادەگەیەنێت.

بە پێی هەواڵێکی "دەنگی ئەمریکا"، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممه‌ ٢٣ی ئادار لە میانەی گفتوگۆ لەگەڵ ینس ستۆلتنبێرگ، سكرتێرى گشتیی ڕێکخراوی ناتۆ، وتی: "من هاتووم بۆ بڕۆکسێل، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوازیاری بنیاتنانەوەی هاوپەیمانێتییەکانی و لەسەرەوەی هەموویان نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆیە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: "ئێمە دەمانەوێ گیانێکی تازە ببەخشینە ئەو هاوپەیمانێتییە و دڵنیا ببینەوە کە لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمڕۆدا، وەک ڕابردوو بەهێز و کاریگەر دەبێت".

بەرنامەی هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ناتۆ لە ئەفغانستان و هەروەها داهاتووی ناتۆ لە ٢٠٣٠دا، ئەو بابەتانەن کە لە میانەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بڕۆکسێل قسەیان لەسەر دەکرێن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین