ئەوروپا و ئەمریکا و ئۆستورالیا گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان

یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و ئۆستورالیا، گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنن بە تۆمەتی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئۆکرانیادا سەپاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەنجوومەنی ئەوروپا، سزای ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی پێکراوە، لە رۆژی دووشەممە ٣٠ جانیوەری جێبەجێ کراوە.

راپۆرتەکە دەشڵێت "یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکرانیا". ئێران پشتیوانی سەربازی بۆ شەڕی دەستدرێژی ناڕەوای رووسیا لە دژی ئۆکرانیا دەکات.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئەوروپا، پیشەسازیی فڕۆکەوانی ئێران کە لقێکی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامییە، بەشداری لە توێژینەوە، پەرەپێدان، بەرهەمهێنان و ئۆپەراسیۆنی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکات.
یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەمریکا، کەنەدا و شانشینی یەکگرتووەکان پێشتر سزایان لەسەر کەسایەتی و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاند، که له دروستکردن و ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی بۆ رووسیا دەستیان هەبوو.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی جانیوەری حەوت دامەزراوەی سەربازی ئێرانی خستە لیستی رەشەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا، کۆمپانیای دیزاین و بەرهەمهێنانی بزوێنەری فڕۆکە (داما)، هێزی ئاسمانی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، رێکخراوی لێکۆڵینەوە و خۆبژێویی سوپای پاسداران، کۆمپانیای «اوج پرواز ما دو نفر»، کۆمپانیای «پرآور پارس»، پیشەسازی فڕۆکەوانی قودس، و سەنتەری توێژینەوەی پیشەسازی ئاسمانی شاهد، لە لیستی سزا نوێیەکانی ئەم وەزارەتەدا جێگیرکراون.

هەروەها ئوستورالیاش زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاند، کە رۆڵیان لە سەرکوتکردنی راپەڕینی سەرتاسەری گەلی ئێران و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا هەبوو.

بەپێی گەمارۆ نوێیەکانی ئوستورالیا، عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، کیۆمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپا و قاسم رەزایی، جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئەو وڵاتە، لە نێو ئەو کەسانەدان کە لەم لیستە نوێیەی سزاکانی ئوسترالیا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاد کران.

ئەم سزایانە بریتین لە بەستنی سەروەت و سامانی کەسانی سزادراو و هەروەها قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی ئەو کەسانە بۆ ناو خاکی ئوستورالیا.

ئێران بۆ ماوەی چەند مانگێک رەتیدەکردەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان رەوانەی رووسیا بکات، دواجاریش وەزیری دەرەوەی ئێران دانی بەوەدانا، کە پێش شەڕی ئۆکرانیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بە شێوەیەکی سنووردار گەیاندراونەتە رووسیا.

ئۆکرانیا لێدوانەکانی حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیانی رەتکردەوە و دەڵێت، تا ئێستا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین