هێزێکی نه‌ناسراو به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ توركییه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میلیشیایه‌ك به‌ ناوى"لیواى ئه‌حرارى عێراق" به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیك له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و خوڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیایش ده‌ڵێ، "ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه‌".

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى شوباتى 2023 به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى زێلكان له‌ شارۆچكه‌ى باشیك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا . به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، زۆرێك له‌ مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ناو سه‌ربازگه‌كه‌، به‌ڵام هیچ زیانێكى نه‌بووه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ گرووپێكى چه‌كدارى به‌ ناوى "لیواى ئه‌حرارى عێراق" به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و گوتوویه‌تى، "به‌ 20 مووشه‌كى جۆرى گراد هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌". ئه‌و گرووپه‌ نه‌ناسراو توركیا به‌"داگیركه‌ر" وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "تا هێزه‌كانى نه‌كێشێته‌وه‌، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".

میدیاكانى توركیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، خوڵوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى پێویستى هێرشه‌كه‌ دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك بووه‌. له‌ سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى دژ به‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش، توركیا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ باشیك دانه‌وه‌ و ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌فتانه‌ هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م بنكه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین