پەرلەمانتارێکی ئێران: داهاتوویەکی تاریک چاوەڕێمان دەکات ئێران

نوچەنێت 

غوڵامعەلی جەعفەرزادە ئیمەن ئابادی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، "خۆنمایشکەر و درۆزن و توندڕەو" حوکمڕانی وڵاتیان کردووە. ناوبراو بە رێبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاندووە، کە ئەم سیستەمە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەهێزی نییە و باشتر وایە بە ئەو 10-15%ی دانیشتووانە نەخەڵەتێنن کە بەشداری نوێژی هەینی دەکەن.

نوێنەری خولی پێشووی شاری رەشت، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانی بە کەسێکی بێ ئاگا و بێ هاوکاری ناوبردووە و دەڵێت "رەئیسی وەک ئەوەی لەم وڵاتەدا نەژیێت قسە دەکات. [ئەو] باسی پێشکەوتن و گەشەسەندن دەکات، لەکاتێکدا هیچ سفرەیەک بۆ خەڵک نەماوە”.

ئیمەن ئابادی، تەواوی سیستمی سیاسی وڵاتی بە ناکارامە و بێ توانا لە بەڕێوەبردنی بێ بایەخترین کاروبار و ئەرکەکانی زانیوە. داوای لە رەئیسی کردووە، کە بانگەشەی ئەوە دەکات ملیۆنێک هەلی کار رەخساندووە، ناوی هەزار لەو خاوەن پیشانە رابگەیەنێت.

لە کۆتاییدا جەعفەرزادە ئەیمەن ئابادی گوتوویەتی، کە هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە "کۆماری ئیسلامی ئا ئەو ئاستە ناڕازی هەبێت". ناوبراو بە ئاماژە بە تووڕەیی و بێزاری خەڵک لە "هەڵسوکەوتی حکومەتەکان، بێ توانایی لە بەڕێوەبردنی وڵات، زیادبوونی هەژاری، بێکاری، هەڵاوسان و گرانی". هەروەها نیگەرانی خەڵک لەبارەی جیاوازی چینایەتی زیاتر دەبێت و هەموو ئەمانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی ژیانێکی تاریکتر لە پێش خەڵکەوەیە”. 

ناوبراو لەگەڵ ئەوەش بە بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی دەڵێت، بۆ گوێ لە خەڵک ناگرن و بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتی خەڵک بە "ئاژاوەگێڕی" ناوی دەبەن.

سەرچاوە: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین