سەرۆكی ئەمەریكا پاڵپشتی حكومەتی عێراق دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەێیندراوێكدا، ناوەڕۆكی پەیوەندی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی بڵاوكردەوە، لەو پەیوەندییە بایدن پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی عێراق دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی (سێی/شوبات/ 2023) ماڵپەڕی (بەغداد تودەی) بڵاویكردەوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات لە بوارە هاوبەشەكان كردووە، سەرۆكی ئەمەریكی جەختی لەسەر پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری و ئاسایش و سەروەری لەچوارچێوەی رێككەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەربڕیووە. 

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، جۆ بایدن جەختی لەسەر پاڵپشتی دیدگای سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ داهاتووی وڵاتەكەی.
لەبەرانبەردا محەمەد شەیاع سوودانی سوپاسی سەرۆكی ئەمەریكای كردووە و پابەندی وڵاتەكەی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراقی لەگەڵ ئەمەریكا دووپات كردۆتەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە سەرۆكی ئەمەریكا پێشوازی لەسەردانی شاندی عێراق، بە سەرۆكایەتی دكتۆر فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئەمەریكا كردووە، كە بڕیارە لەو سەردانە گفتوگۆ لە سەر دەرفەتی ئابووری و هاوئاهەنگی لە بواری وزە و كەش و هەوابكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین