چوار وڵاتی رۆژئاوایی: ئەو گۆڕانکارییانەی ئێران لە دامەزراوەی فردۆ بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمییە ئێران

نچەنێت

لە کاردانەوە بە راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە کردەوەی ئێران لە گۆڕینی پێکهاتەی سانتریفیوژەکانی، ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەم کارە کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ ئاژانسەکە ئەنجامدراوە، بریتییە لە بە پێشێلکردنی ئەرکەکانی پاراستنی ئێران بەپێی پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی.

لە بەیاننامەی هاوبەشی چوار وڵاتی ڕۆژئاوادا ئاماژە بەوە کراوە "گۆڕانکاریی رانەگەیەندراو لە پێکهاتەی ئەو سانتریفیوژانەی کە یۆرانیۆم بە چڕییەکی زۆر دەپیتێنن بۆ بەکارهێنانی بواری سەربازی، پێویستە تاران بە پشتبەستن بە پابەندبوونەکانی پاراستنی و قبوڵکردنی ئاستی چاودێریکردنی خوازراو لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییەوە نیشان بدات”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "وەڵامی ئێران کە گۆڕانی پێکهاتەی سانترفیوژەکان لە ئەنجامی هەڵەیەکدا روویداوە، بەس نییە". دەشڵێت: حوکمدانی ئێمە بۆ کردەوەکانی ئێران لەسەر بنەمای راپۆرتە بێ لایەن و بابەتییەکانی ئەو دەزگایە، نەک ئەو مەبەستانەی کە ئێران بانگەشەی بۆ دەکات.

ئەم چوار وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردووە "کردەوەی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە چڕیییەکی زۆر لە شوێنی فردۆ هیچ پاساوێکی مەدەنیی دروستی نییە و مەترسییەکی بەرچاو لە پێوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ دروست دەکات".

ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کرد: ئێران هێشتا هیچ وەڵامێکی دروستی بۆ ئەو پرسیارانەی کە ماونەتەوە بە ئاژانس نەداوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانس لە ساڵی رابردووەوە دوو بڕیارنامەی لەسەر ئەم بابەتە دەرکردووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکی گشتیدا کە کورتەیەک لە راپۆرتە نهێنییەکە دەخاتەڕوو، رایگەیاندووە، رافایل گەڕوسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە، "نیگەرانە لەوەی کە ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بە ئاژانسەکە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە زانیارییەکانی دیزاینی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییەدا کردووە". دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فردۆ کە پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرزەوە هەیە جێبەجێکراوە."

رۆیتەرز نووسیویەتی، دامەزراوەی فردۆ، ئەوەندە هەستیارە، کە رێککەوتنی بەرجام، پیتاندنی یۆرانیۆمی لەم دامەزراوەیەدا قەدەغە کردووە.

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە لەم دواییانەدا رایگەیاندووە، کە دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام رووبەڕووی "بنبەست" بووەتەوە و "شکستی هێناوە"، بەڵام ئاژانسەکە نایەوێت بۆشایی سیاسی لەسەر پرسێکی وەها مەترسیدار بەجێبهێڵێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین