موسەوی داوای دەستوورێکی نوێ و پێکهێنانی ئەنجومەنێکی دامەزرێنەر بۆ رزگارکردنی ئێران دەکات ئێران

نوچەنێت 

میرحوسێن موسەوی، رێبەری بزووتنەوەی سەوز، یەکێک لە سیاسەتمەدارە ناڕازییەکانی ئێران و دوایین سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئیسلامی، لە پەیامێکدا لە دەستبەسەری ماڵەوە، خوازیاری داڕشتنی دەستوورێکی نوێی "بۆ رزگارکردنی ئێران" بوو و رایگەیاندووە بابەتەکە لە ریفراندۆمێکی ئازاددا لەلایەن خەڵکی ئێرانەوە پەسەند بکرێت. ئەم پەیامە لە ماڵپەڕی وشە / کلمە-ی نزیک لە موسەوی بڵاوکراوەتەوە.

موسەوی کە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ساڵی ٢٠٠٩ و ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامەکانی، لە دوایین پەیامی خۆیدا خوازیاری جێبەجێ کردنی تەواوی دەستووری کۆماری ئیسلامی بوو، بە وەبیرهێنانەوەی دروشمی "جێبەجێ کردنی دەستوور بە بێ سازان، سێزدە ساڵ لەمەوبەر وەک دروشمێک کە هیوای بۆ دەخوازرا بەڵام ئیتر کارناکات."

موسەوی وێڕای پێشنیاری داڕشتنی دەستووری نوێ بۆ ئێران، گوتی: دوای ریفراندۆم، رەشنووسی ئەم یاسایە لە "هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە" بخرێتە ریفراندۆم و مەجلیسی دامەزرێنەر پێکبهێنرێت و دواجار پەسەند بکرێت.

پلانی میرحوسێن موسەوی بۆ "رزگارکردنی ئێران" چی دەڵێت؟

-پێکهێنانی پێکهاتە و نەزمێکی نوێ، داڕمانی کۆماری ئیسلامی خێراتر دەکات.
- نوسینی دەستووری نوێ.
- ریفراندۆم لەسەر رەشنووسی دەستووری نوێ.
- پێکهێنانی ئەنجوومەنی دامەزرێنەر بۆ جێبەجێکردنی دەستووری نوێ.

پەیامەکەی موسەوی لە سەروبەندی ٤٤ ساڵەی شۆڕشی فێبریوەری ١٩٧٩دا بڵاوکرایەوە. رەخنەگران و نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن، ئەم حکومەتە ئێستا لە نزمترین ئاستی شەرعیەتی خۆیدایە و بە سەرکوتکردنی خوێناوی هاوڵاتیانی ئێرانی، رێگای بۆ چاکسازییەکەی داخستووە.

 موسەوی دەڵێت، ئێران و ئێرانییەکان پێویستیان بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە و ئامادەن بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی، کە هێڵە سەرەکییەکانی لە لایەن بزووتنەوەی پاک (ژن، ژیان، ئازادی) دەکێشرێن. ئەم سێ وشەیە تۆوی گەشاوەی داهاتوون؛ ئایندەیەک بە بێ ستەم و هەژاری و زەلیلی و جیاکاری. ئەمانە سێ وشەن کە مێژووی خەبات و بیرکردنەوە و خەبات و ئارەزو لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن؛ وە لە نێوانیاندا "ژن" لە هەموویان هیواخوازترە.

موسەوی پێشنیاری پێکهێنانی پێکهاتە و سیستەمێکی نوێی لە جیاتی کۆماری ئیسلامی کرد و گوتوویەتی: بیرۆکەی رێکخراوێکی نوێ چۆن پێکهاتەی دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهەژێنێت و وای لێدەکات کاردانەوەی هەبێت؟ چونکە ئەوان دەزانن دەسەڵات لە چەک و ستەمدا نییە، بەڵکو لە لەگەڵ میللەتدا بوونە، هەمان ئەو میللەتەیە کە ئەگەر چاوەکانی تەرکیز و حەزی لە نەزمێکی نوێ بێت، ئەوا قەوارەی پێشوو بیەوێت یان نا، دەڕووخێت.

موسەوی هاوکات داوای لە هەموو رەوتە سیاسییە "ئازادیخوازەکان، بەرگریکار لە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاک، ناتوندوتیژی و گەشەخواز" کرد، کە پێشنیارەکەی بۆ داڕشتنی پەیماننامەیەک لەبەرچاو بگرن کە لەلایەن "نوێنەری هەڵبژێردراوی گەل، لە هەر نەتەوەیەک و لەگەڵ هەر نەتەوەیەک و ئاراستەکردنی سیاسی و ئایدیۆلۆژی ئامادە بکرێت و لە ریفراندۆمێکی ئازاددا لەلایەن میللەتەوە پەسەند بکرێت”.

لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکان کە بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن دەوریەی ئیرشادەوە، دەستیپێکرد، موسەوی لە پەیامێکدا داوای لە هێزە چەکدارەکان کردبوو، کە رووبەڕووی هاونیشتیمانیان نەبەنەوە و لەبری سەرکوتکردنیان لەگەڵیان بن.

سەرچاوە: بی.بی.سی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین