تاران داوای دواخستنی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان دەکات ئێران

نوچە نێت:

لەبارەی دانوستانەکان لەگەڵ تاران، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و ئێرانیش لە ڕێگای پاکستانەوە پێشنیازێکی تازەی دانوستانی پێشکەشی ئەمەریکا کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27/4/2026) بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە "ژووری ئۆپەراسیۆنەکان" (Situation Room) کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ئەنجام بدات. کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەقبەستوویی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو لە جەنگەکەدا دەکرێت. 

هەر لە بارەی دانوستانەکانەوە میدیای (ئاکسیۆس) بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشنیارێکی نوێی لە ڕێگەی پاکستانەوە بە ئەمەریکا داوە و ڕایگەیاندووە، دەبێت دانوستانە ئەتۆمییەکان دوابخرێت بۆ قۆناخێکی دیکە، لە بەرامبەریشدا گەرووی هورمز بکرێتەوە و ئەمریکاش گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، پێموایە جەنگ لەگەڵ ئێران زۆر بە زوویی کۆتایی دێت و ئێمە بە سەرکەوتوویی لێی دێینە دەرەوە و بە هیچ شێوەیەکیش نابێت ئەوان چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ئێمە لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا دەست بەسەر تەپوتۆزی ئەتۆمیی ئێراندا دەگرین، بۆیە دەبێت ئێران ژیرانە ڕەفتار بکات و ئەگەر بیەوێت قسەمان لەگەڵ بکات دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین