شاندى ئێران پاکستان دەکەنە شوێنى داڕشتنەوەى پلان بۆ بەڕێوەبردنى وڵاتەکەیان ئێران

نوچەنێت

رۆژنامەیەکى بەریتانى ئاشکراى دەکات، گەڕى دانوستاندنەکانى نێوان ئێران و ئەمەریکا لە پاکستان تەنیا ئاراستەى دیپلۆماسى نەبوو بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، بەڵکوو بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ دەرفەتێکى گرنگ، کە بەرپرسانى باڵاى ئێران لەدواى (40) رۆژ لە جەنگ بۆ یەکەمجار لە شوێنکى ئارام کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/4/15) ماڵپەڕى (موجەلە) بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکراى کردووە، شاندى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ پاکستان پێکهاتبوو لە (69) پیاو و دوو ئافرەت، سەرجەمیان لە ریزى یەکەمى دەسەڵات بوون، لەوانە محەمەد قالیباف، سەرۆکى پەرلەمان و عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە پاڵ ئەواندا بەرپرسانى ئابوورى و ئەمنى و راوێژکاران لە سوپاى پاسداران و دیپلۆماتکاران و راگەیاندنکارى لەو شاندە بەشداربوون.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتە ئەو ژمارە زۆرەى شاندى ئێران زیادەڕەویەکى دیپلۆماسى نەبووە، بەڵکوو ئامانجێکى رانەگەیێندراو تێدا هەبوو، بۆ ئەوەى زۆرترین خاوەن بڕیارەکانى ئێران لە یەک شوێن کۆببنەوە، کە ماوەى چل رۆژ بوو بەهۆى هێرشەکانى ئەمەریکا و ئیسرائیل تواناى کۆبوونەوەیان لەناو تاران و شارەکانى دیکە نەبوو.

راپۆررتەکەى تەلەگراف پشتى بە سەرچاوەیەکى ئێرانى بەستووە، کە ماوەى چەند هەفتەک بوو سەرکردایەتى ئێران لە دەرفەتێک دەگەڕا بۆئەوەى کۆبوونەوەیەکى بێ دڵەڕاوکێ بۆ هەماهەنگى و هاوهەڵوێستى بکەن بۆ گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەبردنى وڵات و پلاندانان بۆ قۆناغى داهاتووى وڵاتەکەیان، بەدەر لە ئەنجامى دانوستاندنەکان ئەو ئامانجەى بەرپرسانى ئێران لەو سەردانە بەدى هات، بەڵام هەر لەو دیدارە دەرفەتیان تاوەکوو سەرکردایەتى باڵا پەیامەکان  ئاڵوگۆڕ بکەن.

لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەى کە سەرکردایەتى سیاسى و ئاینى و سەربازیى راستەوخۆ کۆبوونەوە، ئەوەش واى کرد ئەو دیدارە دەرەکییانە کاریگەرى تایبەتى هەبێت.

پێکهاتەکەى شاندەکەش رەنگدانەوەى هاوکێشەى هێزەکانى ناوخۆى دەسەڵات بوو، لەگەڵ دەرکەوتنى رۆڵى محەمەد قالیباف، کە خاوەن پاشخانێکى سەربازییە لە بەڕێوەبردنى ئەو دۆخە، ئاماژەشە لەسەر بەردەوامى هەژموونى سوپاى پاسداران لە ئاراستەکردنى بڕیار.

بەگوێرەى راپۆرتەکەى تەلەگراف، واشنتن بە چڕى چاودێرى جووڵەى شاندنەکەى کردووە، ئەوەش ترسى لاى ئێرانییەکان درووستکردووە، لە ئەگەرى درووستبوونەوەى ئاڵۆزییەکان، ئەو کۆبووەوە ببێتە ئاشکراکردنى زیاترى تۆڕەکانى بڕیار لەناوخۆی ئێران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین