ئێران سکاڵا دژی چەند وڵاتێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار دەکات ئێران

نوچەنێت

ئێران سەرەڕای هێرشی مووشەک و درۆن بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، سکاڵای لە نەتەوەیە کگرتووەکان دژی وڵاتە عەرەبیەکان تۆمار کردووە و دەڵێت، ئەو وڵاتانە دژی ئێمە رێگەیان بە ئەمریکا و ئیسرائیل داوە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەکاربهێنن بۆ هێرشکردنە سەرمان.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/23) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفیزیۆنی ئێران ئاشکرای دەکات، سەعد ئیراوانی، نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی نامەیەکەوە کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە و تیایدا سکاڵای لە دژی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و کوەیت تۆمار کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت ئەو وڵاتانە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بەرامبەر بە ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ هەر هێرشێک لە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ سەر وڵاتی سێیەم.

ئەو نوێنەرەی ئێران لە نامەکەیدا دەشڵێت، "ئێران داوا لە قەتەر، کویت، بەحرەین، ئیمارات و سعودیە دەکات پابەندنی بنەماکانی دراوسێیەتی باش ببن و رێگری لە هەر هێرش و دەستدرێژیەک بکەن دژی وڵاتەکەمان."

هاوکات بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بێت ئێران لە نامەکەدا کە ئاراستەی سەرۆکی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە پابەندبوونی خۆی بە رێزگرتن لە سەروەر و یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دروسێی ڕاگەیاندووە. دەربارەی ئەو هێرشانەی بۆ سەر وڵاتانی کەندا و ئەنجامی داوە دەڵێت، ئەو هێرشانەی ئەنجاممان داوە لە چوارچێوەی مافی خۆمان بۆ یەکپارچەیی  و پاراستی ئاسایش و سیاسەتی وڵاتەکەمان بووە. 

ئەو سکاڵایەی ئێران لە کاتێکدایە، لەسەرەتای هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، سوپای پاسداران چەندین مووشەک و درۆنی ئاراستەی وڵاتانی کەنداو و وڵاتانی دراوسێی کردووە بەبیانووی بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بە ملیارەها دۆلار زیانی بەو وڵاتانە گەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین