هەندێک وڵات بۆ تێپەربوونی کەشتییەکانیان بە گەرووی هورمز پارە بە ئێران دەدەن ئێران

نوچە نێت:

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی وزەی ئێران ئاشکرای دەکات، "سەرەرای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا هەریەک لە چین و یابان و هیندستان بۆ تێپەربوونی گەشتییە نەوت هەڵگر و بەرهەمە نەوتییەکانیان بە گەرووی هورمز پارە بە ئێران دەدەن."

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/4/30) ماڵپەڕی (teba ajansi) بڵاوی کردەوە، گرژیی و ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمەریکا لە گەرووی هورمز بەردەوامە، دوای دانانی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمەریکاوە ئاستەنگێکی زۆری بۆ تێپەربوونی کەشتییەکان دروستکردووە، جەعفەر قادری جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی وزەی ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا هۆشداری بە چەند وڵاتێک داوە بۆ تێپەربوونی کەشتیەکانیان پارە بە ئێران نەدەن، هەرچەندە ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە پێدانی پارە بە ئێمە ڕووبەڕووی سزای توندی ئەمەریکا دەبنەوە."

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی وزەی ئێران ئاشکرای دەکات، "هەریەک لە چین، هیندستان  و یابان بێ گوێدانە سەپاندنی سزای کۆشکی سپی بۆ تێپەربوونی کەشتییەکانیان بە گەرووی هورمز پارەیان بە ئێمە داوە، تەنانەت نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانمان بەو وڵاتانە فڕۆشتووە."

قادری هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئاشکرایە هەموو وڵاتانی جیهان پێویستی بە وزەی ئێران، دەبێت ئەمەریکا باش بزانێت لەرێگەی ئێرانەوە نەوت هەناردەی هەموو وڵاتانی جیهان دەکرێت سەرەرای دانانی گەرمارۆی دەریایی و سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتان."

جێگەی باسە، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و ئیسرائیل دوومانگی تێپەراندووە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی هەمیشەیی، ئەمەریکا بەدانانی گەمارۆی دەریایی لە گەرووی هورمز ئاستنەگی زۆری بۆ کەشتییەکان دروستکردووە و دەشڵێت، هەر وڵاتێک پارە بەئێران بدات سزای توندن بەسەری دەسەپێنین.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین