ترەمپ: سەبارەت بە ئێران هەندێك هەواڵی خۆش هەیە ئێران

نوچەنێت

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، "هەندێك هەواڵی خۆش سەبارەت بە ئێران هەیە، بەڵام سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، هەر قسەیەك ترەمپ لەسەر وڵاتەكەمانی بكات راست نییە.

ئەمرۆ شەممە (2026/4/18) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، سەبارەت بە ئێران هەندێك هەواڵی خۆش هەیە، ئەو قسانەی سەرۆكی ئەمەریكا ئەوەش وەك ئاماژەیەكە بۆ هیوابوون بە گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی هەڕەشەی توندی لە ئێران كرد و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە درێژكردنەوە ئاگربەست بەندە گەیشتن بە رێككەوتن لە رۆژی چوارشەممە.

ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، كارەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشی دەڕوات، سەرەتای ئەم هەفتەیەش دەست دەكەینەوە بە دانوستاندنەكان، پێشبینی دەكەم، گفتوگۆكان بە شێوەیەكی باش بڕوات، گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك دۆسیە كراوە و لەسەری رێككەوتوون.

سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە گرنگترین شت ئەوەیە ئێران نابێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی، رێگەش نادرێت ئێران ببێتە خاوەن ئەو چەكە، ئەو كارە پێش هەموو شتێكە.

سەبارەت بە لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمەریكا، محەمەد قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە رێككەوتنی تاران و واشنتن هيچ بنەمایەكی راستی نییە.

قالیباف جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ترەمپ لە ماوەی كاتژمێرێك حەوت لێدوانی داوە، بەڵام هەر حەوتیان درۆیە، ئەوان لەو جەنگە بەو درۆیە سەر ناكەوتوون، بە دڵنیایی لە دانوستاندنەكانیش سەرناكەون، ئەگەر گەمارۆی دەریایی لە لایەن ئەمەریكاوە بەردەوام بێت، تێپەڕێن بە گەرووی هۆرمز ئازادانە نابێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین