ئێران بۆ ئەمەریکا: لە جەنگی داهاتوو فڕۆکە و کەشتی زیاترتان دەکەینە ئامانج ئێران

نوچە نێت:

هەریەک لە ئێران و ئەمەریکا دوای وەستاندنی هێرشەکان بەپەلە دەستیانکردووە بە پڕچەککردنی سوپاکانیان، لەوبارەیەوە سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی دەرەوەی پەرلەمانی ئیران هەڕەشە لە سوپای ئەمەریکا دەکات و دەڵێت، "لە جەنگی داهاتوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا زیاتر تێکدەشکێنین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/4/19) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران، سوپای پاسداران بەهێرشکردنە سەر وڵاتانی کەنداو چەندین بنکەی ئەمەریکای کردە ئامانج، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە پێشکەوتووەکانی سوپای ئەمەریکای خستە خوارەوە کە بەبەهای ملیارەها دۆلار بووە، هەروەها لەگەڵ وەستاندنی هێرشەکان بەگوێرەی زانیارییەکان لایەنەکان دەستیان کردووە بە پڕچەککردنی سوپاکانیان. 

لەگەڵ سەرنەکەوتنی شاندی ئەمەریکا و ئێران لە پاکستان، ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ هەیە و لەوبارەیەوە ئیبراهیم عەزیز سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران لە تۆری کۆمەڵایەتیی پەیامێک بۆ سوپای ئەمەریکا دەنێرێت و بڵای کردووەتەوە، لە جەنگی (12) ڕۆژیمان توانیمان بە سەرکەوتووی ژمارەیەک لە فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا تێکبشکێنین، هاوکات لە شەڕی (40) ڕۆژەمان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریکا توانیمان نزیکەی (170) درۆن و فڕۆکەی جەنگی ئێف (35)ـی ئەمەریکا لەناوببەین."

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئێران هەڕەشە دەکات و دەشڵێت، "بەڵام ئامانجی ئەو جارەمان جیاوازترە و سوپرایزمان هەیە، دەبێت فڕۆکەی جەنگی زیاتر و کەشتییە جەنگییەکانی دوژمنان بکەینە ئامانج."

ئەو هەڕەشانەی ئێران لەکاتێکدایە، دوای (40) ڕۆژ لە شەڕکردن لە نێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل لە ئێستادا بەهۆی بڕیاری ئاگربەست بە نێوەندگیری سەرۆکوەزیرانی پاکستان جەنگەکە وەستاوە، هەر چەندە گەری یەکەمی دانوستاندنەکان لایەنەکان نەگەیشتنە ڕێککەوتن چاوەروان دەکرێت گەری دووەمی دانوستاندنەکان دەستپێبکات، لە ئەگەری هەر ڕێککنەکەوتنێک دووبارە جەنگەکە دەستپێدەکاتەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین