تاران سوورە لەسەر خاوەندارییەتی گەرووی هورمز ئێران

نوچە نێت:

لە پێناو ئاشتیدا تاران سێ داواکاری پێشکەشی ئەمەریکا کردووە و دۆناڵد ترەمپیش لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/4/2026) کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی دوای پشتڕاستکردنەوەی پێشنیازەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا گووتی، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و تیمی ئاسایشی نیشتمانی بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و پێدەچێت هێشتا بەردەوام بێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشنیازە و هێڵە سوورەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئێران زۆر ڕوونن، چ بۆ گەلی ئەمریکا و چ بۆ خودی ئێرانییەکان. 

بە گوێرەی زانیارییەکان پلانە ئاشتییەکەی ئێران لە سێ داواکاری سەرەکی پێکدێت، داوای یەکەم، ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگ و وەرگرتنی گەرەنتیی پێویست بۆ ئەوەی پێکدادانە سەربازییەکان جارێکی دیکە دەستپێنەکەنەوە. هەروەها لە داواکاری دووەمدا تاران دەیەوێت، گفتوگۆ لەبارەی مەلەفی ئەتۆمییەوە دوابخرێت ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئاسانکردنی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست. دوا داواکاری تاران، سووربوونییەتی لەسەر ئەوەی مافی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بە دەستی خۆیەوە بمێنێتەوە.

ئەم پێشنیازەی ئێران لە کاتێکدایە کە حکومەتی ئەمەریکا فشارێکی بێوێنەی ئابووری و سەربازیی خستووەتە سەر تاران و پرسی گەرووی هورمزیش یەکێکە لە گرنگترین خاڵەکانی ململانێیەکە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزەی جیهاندا هەیە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین