سەرۆكى پێشووى پاكستان كۆچى دوايى كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پەروێز موشەرەف، سەرۆكى پێشووى پاكستان بەهۆى نەخۆشييەوە لە تەمەنى (79) ساڵى كۆچى دوايى كرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (پێنجى/شوبات/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە كەسوكارى سەرۆكى پێشووى پاكستان رايگەياندووە، پەروێز موشەرەف بەهۆى نەخۆشييەوە كۆچى دوايى كرد.

موشەرەف لە ساڵانى (2001 تا 2008) سەرۆكى پاكستان بوو، لە (2007) كاتێكى دۆخى لەناكاوى گشتى لەو وڵاتە راگەێندراوە، ئەوەش بە خيانەتى نيشمانى لێكردراوەتەوە، لە مانگى نيسانى (2014) لەسەر ئەو تۆمەتە دادگاى باڵا فەرمانى دەشتگيركردنى  بۆ دەكرد، بەگوێرەى ياساى پاكستان موشەرەف رووبەرووى زيندانيكردنى هەتاهەتايى، ياخود لە سێدارەدان دەبۆوە. 

لە مانگى نيسانى (2016) دادگاى پاسكتان رێگەى دا بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەر لە دەرەوە سەردانى ئيمارات بكات، لەوكاتەوە لە دوبەى نيشتەجێبوو نەگرايەوە وڵاتەكەى.بەگوێرەى لێكۆڵەران بەهۆى ئەو تۆمەتانەى درايە پاڵى, سەرۆكى پاكستان بە هەڵاتوو لە دادگا داندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین