دامەزراوەیەکى ئەمەریکى: عێراق لە پاراستنی ژنان شکستی هێناوە هەواڵ

نوچەنێت: تایبەت

دوای ئەوەی کچە یوتیوبەرێکی عێراقی بەدەستی باوکی دەکوژرێت لە پارێزگای دیوانیە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و ئاماژە بەوە دەکەن کە ژیان و گوزەرانی ژنان لە عێراق پارێزراو نییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5/شوباتی/2023) ماڵپەڕی (ئەلحورە) بڵاویکردووتەوە، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی عێراقی ناڕەزاییان دەربڕیوە و دەڵێن، یاسای سزادانی عێراقی زۆر بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ تاوانی کوشتن بە بیانووی شەرەف دەکات، هیچ سسیتەمێکی کاریگەر نییە بۆ سنووردارکردنی ئەو رووداوانە و عێراق پەناگەیەنی گونجاو نییە بۆ ژنان.

هەروەها بە پێی دامەزراوەی ئەمریکی تۆمسۆن ڕۆیتەرز کە لە (2013) ڕاپرسییەکی ئەنجامدا کە لە (336) پسپۆڕی تایبەت بە پرسی جێندەر پێکهاتبوو، لەو ڕاپرسییەدا دەرکەوت عێراق سەردەمانێک یەکێک بووە لەو وڵاتە پێشەنگانەى کە ڕێزی لە مافەکانی ژنان دەگرت.

لە مانگی نیسانی (2020) بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، کە پەلە بکات لە پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین