چالاکانی مافی مرۆڤ لێبوردنەکەی خامنەیی پڕۆپاگەندا و سەپاندنی درۆی رژێمەکەیە ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ژمارەیەک لە پارێزەران، چالاکانی مافی مرۆڤ، خۆپیشاندەرانی زیندانیکراو و زیندانیانی سیاسی پێشوو، لە کاردانەوە بە ئەوەی کە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە "لێبوردنی ناڕازییان لەلایەن عەلی خامنەیی"ەوە ناوی بردووە، بە "لێبوردنی پڕۆپاگەندا" بە ئامانجی "سەپاندنی درۆیەی سیناریۆی سیستەمەکە" ناو بردووە و دەڵێن "ئاڵوگۆڕێکی بێشەرمانەی شوێنی سکاڵاکەر و تۆمەتبارە".
 

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، پێشتر لێدوانی بەرپرسانی دەزگای دادوەری سەبارەت بە "لێبوردنی ناڕازییان لەلایەن عەلی خامنەیی" بە دووڕوویی و "پڕوپاگەندا" ناوبردووە.

سەعید دهقان، پارێزەری ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، لێدوانەکانی دەسەڵاتی دادوەری سەبارەت بە "لێبوردن بۆ خۆپیشاندەران" بە هەوڵێک بۆ "سەپاندنی سیناریۆی درۆینەی سیستەم" ناوبرد و ناوبراو "ئاڵوگۆڕی بێ شەرمانەی شوێنی سکاڵاکەر و تۆمەتبار"ی خوێندەوە.

ئەم پارێزەرە لە تویتێکدا نووسیویەتی: لە کاتێکدا خەڵکی غەمگین و دادخوازی ئێران، بیر لە چۆنیەتی دادگاییکردنی رێبەر، فەرماندە و ئەنجامدەری تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەنەوە، لێخۆشبوونی رێبەر لە ناڕازییە بێ تاوان و بێ بەرگری، جگە لە سەپاندنی سیناریۆی درۆی سیستەمەکە و خۆدزینەوەی فەرماندە گشتی بۆ پێشەوە و بێگومان ئاڵوگۆڕێکی بێ شەرمانەی شوێنی سکاڵاکەر و تۆمەتبار، هیچ مانایەکی دیکە بوونی نییە.

ئاژانسی هەواڵی میزان، سەر بە دەزگای دادوەری، بە بڵاوکردنەوەی وردەکاریی مەرجەکانی پێشنیازی غوڵامحوسێن موحسینی ئژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری رایگەیاند، کە خۆپیشاندەران رووبەڕووی تۆمەتی وەک "ئەنجامدانی سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی بیانییەکان، پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ بریکارەکانی دەزگای هەواڵگری بیانی، ئەنجامدانی کوشتن و بریندارکردنی بە ئەنقەست، ئەنجامدانی لەناوبردن و سووتاندنی حکومەت و دامەزراوە سەربازی و گشتیەکان" و "داواکار یان داواکاری تایبەت"، ئەوانە لێبووردن نایانگرێتەوە.

سادق رەحیمی، جێگری دەسەڵاتی دادوەری، جەختی لەوە کردەوە، کە دەستبەسەرکراوان یان داواکراوان ئەگەر "پەشیمانی دەرنەبڕن و بەڵێننامەی نووسراو نەدەن، لێخۆشبوونیان پێنادرێت".

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوەکردووە، هێشتا ژمارەی ئەو دەستگیرکراو و زیندانیانەی کە ئازاد دەکرێن دیار نییە و "پێویستە لێبوردن ڕابگەیەندرێت و هەژمار بکرێت" بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، "بازنەی لێبوردن فراوانە و ژمارەکە بەرچاو و زۆرە".

تا ئێستا بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری و دەزگاکانی دیکەی حکوومەتی ئاماری دەستبەسەر کراوی ناڕازییان لەو وڵاتە رانەگەیاندووە، بەڵام لە بەشێک لە زنجیرە بوڵتینە نهێنییەکانی ئاژانسی هەواڵنێری فارس بۆ حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، کە دوای بڵاو کراوەتەوە لەلایەن گروپی هاککردنی بلاک ریوارد هاک کراوە، باس لەوە دەکرێت کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێراندا لانیکەم "٢٩ هەزار و ٤٠٠ کەس" دەستگیرکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین