ئه‌ردۆغان: 912 كه‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ تورکیە

نوچه‌نێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا راگه‌یاند، 912 كه‌س له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج هه‌زار و 385 كه‌سيش بريندارن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  شه‌شى شوباتى 2023 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا دوایین ئامارى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى توركیاى راگه‌یاند و گوتى، "912 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و پێنج هه‌زار و 385 كه‌سیش زامدارن".ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه‌ زیانێكى زۆر به‌ر 10 ناوچه‌ى توركیا گه‌یشتووه‌ و نۆ هه‌زار كه‌سیش له‌ تیمى فریاگوزارى له‌سه‌ر هێڵن.

سه‌رۆكى توركیا ئاشكرایشى كرد، 45 وڵات ئاماده‌ییان بۆ هاوكاریكردنى توركیا راگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى هاوپه‌یمانى ناتۆ و یه‌كێتى ئه‌وروپا. 

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى گه‌وره‌ به‌ گوڕى 7.4 پله‌ى رێخته‌ر له‌ توركیا و سووریاى دا، شاره‌زایانى تورك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین بوومه‌له‌رزه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى 23 ساڵى رابردوو له‌ توركیا روویانداوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین