دادگای ئەوروپا جارێکی دیکە داوای دەستبەجێی ئازادکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/9/19) ماڵپەڕی (Evrensel) بڵاوی کردەوە، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەمی ئەوروپا کۆبوونەوەی (1569)ـی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی زیندانیانی تورکیا و پابەندبوونی دادگای تورکیا بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ئەنجامدا، لەبارەی ئازادکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە دادگای ئەوروپا دووبارە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ کرد.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە (16-15)ـی ئەیلوولی (2026) بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیە دادگای باڵای دووپاتی کردەوە کە پێویستە وڵاتانی ئەندام بەگوێرەی ماددەی (45)ـی ڕێککەتنامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ پابەندی بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای ئەوروپابن.
هاوکات جگە لە داواکردنی ئازادکردنی دەمیرتاش سەبارەت بە دەرکردنی یاسای چوارچێوە سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا دوای روونکردنەوەی لە بەرپرسانی تورکیا کرد کە ئایا ئەو یاسایە دۆسیەی دەمیرتاش دەگرێتەوە یان نا، هەروەها داوای روونکردنەوەشی کردووە سەبارەت دۆسیەکانی وەک عەیدەل توغلوک و بورچە کچەل ئۆزکان و دۆخیان لە زینداندا، هاوکات داواش دەکرێت دادگای تورکیا گەرەنتی تەواو بۆ ئازادی ڕادەربڕینی سیاسی و پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا دابین بکات.
جێگەی باسە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتار بەتۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکە لە (4)ـی تشرینی یەکەمی ساڵی (2016)، لەلایەن حکوومەتی تورکیا دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن. دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا چەندین جار بەفەرمی داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپەی کردووە، بەڵام حکوومەتی تورکیا تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارەی جێبەجێ نەکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment