هاوسەرۆکی کەجەکە: یاساكەی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندی ئێمە نییە
نوچە نێت:
ڕرۆژی شەممە (19/9/2026) جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو قۆناغەی ئاشتی کە دەستیان پێکردووە سەرکەوتوو بێت، دە هێندەی خەباتی چەکداری دەستکەوت بۆ گەلی کورد و ناوچەکە مسۆگەر دەکات، بەڵام ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی ئاشتی دەرچووە لە بەرژەوەندی ئێمە نییە و ئامانجی سەرەکی بێچەککردن و بڵاوەپێکردنی گەریلاکانی پەکەکەیە، بۆیە گەر دڵنیایی تەواو و دەستەبەریی پێویست نەکرێت بۆ پڕۆسەی چەکدانان، هێزەکانمان نە چەک دادەنێن و نە دەچنەوە ناو هێزەکانی تورکیا، لەسەر ئەم یاسایەش لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا لە تێکۆشانداین و مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ڕەخساندنی مەرج و سەلامەتییە بۆ عەبدوڵڵا تاکو بتوانێت پرۆسەکە بەڕێوە ببات.
هاوکات جەمیل بایک سەبارەت بە ڕەوشی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئاماژەی بەوەدا، لە چوارچێوەی ئەو قۆناغەدا خاوەنی بڕیارن و ئیرادەیان بەهێزە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بگەیەننە ئەنجام و سەرکەوتن و لەو پێناوەشدا کار دەکەن، بۆیە لەبەرئەوەی پەیوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئیمراڵی نییە و لە ڕێگەی دەم پارتییەوە پەیام دەگۆڕینەوە؛ سەرباری ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ بەبێ ڕاوێژی ئێمە هەنگاو نانێت، لێرەشەوە دەیڵێم پەکەکە ڕۆحێکە لەناو کورددا و بڕیاری چەکدانان بەستراوەتەوە بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لە بەردەوامبوونی خەبات کردەوە و ڕایگەیاند: "با گەلەکەمان بزانێت تا ئەو کاتەی ئامانجی گەلەکەمان پێکنەهێنین، هەرگیز دەستبەرداری تێکۆشان نابین". ڕوونیشی کردەوە کە ڕەنگە شێوازی تێکۆشان جیاواز بێت و بگۆڕێت، بەڵام تا ئەو کاتەی ئامانجی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو بەشەکانی کوردستان نەگاتە ئەنجام و بەرەوپێش نەبرێت، هەرگیز دەست لە تێکۆشان بەرنادەن و هۆشداری دا، ئەگەر تورکیا چارەسەری دیموکراتی نەکات، ئامادەن بۆ شەڕێکی مەزن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment