لە سووریا قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی بەناوی ئەردۆغان دەکرێتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/9/19) روخانی بەشار ئەسەد بۆ تورکیا بووە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە سووریا، تاوەکو ئێستا لە زۆربەی بوارەکاندا هەردوو وڵات پێشکەتنێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و بەشێوەیەکی زۆر بەهێز پەرەی سەندووە.
نوح یەڵمانز باڵیۆزی توركیا لە دیمەشق لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی پۆستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا قوتابخانەیەكمان كردەوە بەناوی قوتابخانەی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)ـی نێودەوڵەتی. هەروەها باڵیۆزی تورکیا ئاشکرای دەکات کە، کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوكاری زانستی و پەروەردەیی نێوان سووریا و توركیایە.
لەلایەکی دیکە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی سەردانەکەی هەفتەی رابردوو بۆ سووریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کرد کە، "دوای گفتوگۆکردن بەمە گەیشتین کە لە سووریا هیچ کێشەیەک بۆ هەڵبژاردنی زمانی تورکی وەک بژاردە لە خوێندندا بوونی نییە."
هاوکات دوای کردنەوەی کونسوڵخانەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەیان لە ئەنقەرە رایگەیاند، "کردنەوەی باڵیۆزخانەی سووریا لە تورکیا لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment