هاکان فیدان: ئەگەر پێویست بکات هاوکاری سەربازیی سعوودییە دەکەین تورکیە

نوچە نێت:

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هێرشەکانی حووسیەکان بۆ سەر سعوودییە رایگەیاند، "ئیدانەی هێرشەکان دەکەین، جگە لەمەش لەچوارچێوەی هاوپەیمانی مەککە پشتیوانی سەربازیی لە بابەتە تەکنیکییەکانی سعودییە دەکەین."

ڕۆژی یەکشەممە (2026/9/20) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (NTV)ـی وڵاتەکەی لەبارەی پشتیوانی تورکیا لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی حووسییەکان بۆ سەر سعوودییە رایگەیاند، هەڵوێستی ئیمە لە ئیدانەی هێرشەکان لەمەوبەدوا تێدەپەرێت، پشتیوانی سەربازیی بابەتە تەکنیکییەکانی سعوودییە دەکەین. هێرشی جددی بۆسەر یەکپارچەیی و تێکدانی سەقامگیری بۆسەر سعوودیە دەبینین، لە ڕێککەوتنی ئێمەدا رێککەوتنی هاوبەش هەیە، لەم بارەیەوە ئێمە هاودەنگین و وەک هاوپەیمانی مەککە چاودێری وردی دۆخەکە دەکەین، رەنگە هەندێک هاوکاری سەربازیی بکەین ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لە پێدانی ئەو هاوکارییە سەربازییانە."

وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستە سەر هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە سووریا و گووتی، "بەوردی چاودێری جوولەکانی ئیسرائیل لە سووریا دەکەین و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین سەقامگیری ناوچەکە تێکبدەن."، هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە دژایەتیی تورکیا دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی سیاسی خۆی بەهێز بکات، ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی تێکدانی ئاشتی بدات خۆی و ناوچەکە باجێکی گەورە دەدەن. بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین سووریا و ناوچەکە ببێتە گۆرەپانی ململانێ و رێسا و یارییەکانی دوژمن دەگۆرین و ناکەوینە ژێر هەڕەشەکانی ناتانیاهۆ. "

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا فیدان باسی لە تێکەڵبوونەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا کرد و ڕایگەیاند، "بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو پێشکەوتنی زیاتر دەبین لە یەکگرتنەوەی هێزەکان و هەردوولا ویستی زیاتریان هەیە لە بەرەوپێشخستنی پرۆسەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین