ئابوری عێراق لە داڕووخاندایە شیکاری ئابوری

ئابوری عێراق لە داڕووخاندایە

شلێر سەعید  

ئەندامێکی لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بڕیاری چاکسازی یاسای گرنگ و بڕیاری بوێرانەی دەوێت، بۆ جێبەجێكردنی. دەشڵێت ”دۆخی هەرێمی کوردستان باشترە لە عێراق”.

قەیرانی دارایی تەنگی بە عێراقییەکان هەڵچنییەوە ولە ئابوورییەکەی لە داڕمانی نزیک بۆتەوە و شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، کە كەرتی تایبەت بكەوێتەوە كار و پلانی گرنگ دانین بۆ ڕزگاركردنی ئابوری عێراق و خراپی دارایی و ئابوری و بێكاری عێراق لەم ڕۆوە نییە، بەڵكو درێژەی هەیە، بەڵام زیاتر دوای داەبەزینی نرخی نەوت بەدەركەوتووە و لە ئێستا بە پێی سەرژمێرییەك ڕێژەی بێكاری لە عێراق %22وە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە داڕمانی ئابوری عێراق، عەلی سەعدون غلام، لە لیژنەی ئابوری و وەبەرهێنان،  لە كوتلی سائیروون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: لە 2003-وە تا ئێستا هیچ بەرەو پێشچوونێكی ئابوری نییە لەعێراق و بارودۆخی ئابوری خراپە و بەرەو خراپتریش دەڕوات و كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵیەكان وەستاون و هیچ بەرهەمهێنانێكی ناوخۆیمان نییە، گەر بمانەوی ژێرخانی ئابوری بجوڵێنین دەبێت كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازییەكان بخەینتەوە سەركار و پشتگیری بكەین لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی خۆماڵی، بەمەش ئابوری وهەلی كار باش دەبێتەوە.

گوتیشی، وەك لیژنەی ئابوری بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانمان كرد و ڕاپۆرتەكانی چارەسەركردن یان باشتركردنی ئابوری عێراقمان پێشكەش كرد، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێك نەنراوە لەم بارەوە؛ گوایە ئەوان لەگەڵ دەستەی ڕاوێژكاری گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

عەلی غولام ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك لە ڕوی ئابوری لە عێراق باشترە، بەهۆی ئەوەی بارودۆخ جێگیرە و وەبەرهێنان هەیە بەپێچەوانەی عێراق، كە جموجۆڵی ئابوری تێدا نییە، بۆ نمونە ئێمە پاڵاوگەمان هەیە لە پاریزگای مەیسان وكەربەلا، دەبوایە ئێستا كار بكەن، بەڵام لە 2011وە تائێستا داهاتیان نییە و ئەو پاڵاوگانەش كە هەن بەوشێوە نین، گەرنا ئێستا نەوت و بەنزینی خۆمان دەبوو.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابوری ئەنجومەنی نوێنەران روونیشی كردەوە، كە باشكردنی گوزەرانی عێراق، یاسای گرنگ و بڕیاری بوێرانەی دەوێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری چاكسازی و كەسی بەتوانای دەوێت، بۆ لەناوبردنی دەستی گەندەڵی و ئەوانەی دارایی عێراقیان قۆرخ كردووە بۆ بەرژەوەندی خۆیان، چونكە بمانەوێ‌ نەمانەوێ كەسایەتی سیاسی، كوتلە هەیە دەست وەردەداتە ناوكاری وڵات و ڕێگرە لە باشكردنی گوزەرانی خەڵك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین