ئامارى قوربانیانى بوومەلەرزەکەى باکوورى کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئامارى قوربانیانى بوومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار کەس بوونەتە قوربانى.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/شوبات/2023) فەرمانگەى کارەسات و بارى لە ناکاوى تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە،  بە هۆى بومەرزەکەى بەرەبەیانى دوێنێ سێ هەزار و (400) کەس لە تورکیا  گیانیان دەستداوە و ژمارەى قوربانى ڕۆژئاواى کوردستانیش گەیشتە چوار هەزار و (40) کەس.

تاوەکو ئەمڕۆ ژمارەى قوریانیانى هەردوو بوومەلەرزەکەى باکوورى کوردستان و ڕۆژئاواى کوردستان چوار هەزار قوربانى لێکەوتۆتەوە، ئەمە جگە لەوەى بە هەزاران ماڵ و باڵەخانە زیانى زۆریان بەرکەوتووە.

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیى پێشبینى دەکات، ژمارەى گیان لە دەستدانى بوومەلەرزەکە (20) هەزار کەس تێپەڕێنێت. 

بەیانى دوێنێ شەشەى شوباتى (2023) بوومەرزەلەیەک بە بە پلەى (7.4) پلەی رێختەر چەند شارێکى باکوورى کوردستان لە تورکیا و ڕۆژئاواى کوردستانى دا، بە جۆرێک لە هەرێمى کوردستان هەستى پێکرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین