باران و بەفر و خۆڵبارین بۆ هەرێمى کوردستان بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات لەگەڵ باران بارین، بەفر لە سەنتەرى شارەکانى دهۆک و سلێمانى ببارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/شوبات/2023) وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، "لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندى جار ئاستى باران بارین دەگۆریت بۆ بارانى مامناوەن، هەروەها بەفر بارین لەو ناوچە شاخاویانەى بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفرو باران دەبێت لە درەنگانى شەودا ، وە لەگەڵ خۆل بارین لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان کە تێکەڵى باران دەبێت."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى چوارشەممە دەشڵێت، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت ،هەروەها لە کاتەکانى بەیانى زوودا ئەگەرى بارینى بەفر لە سەنتەرى شارى سلێمانى وشارى دهۆک دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین