بۆرێل: زیندووکردنەوەی بەرجام تەنیا رێگە بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

نوچەنێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، تەنیا چارەسەر بۆ رێگری کردنی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی رێککەوتنی بەرجامە.

رۆژی دووشەممە ٦ی فێبریوەری لە راپۆرتێکدا بە گێڕانەوەی جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، کە دانوستان لەگەڵ ئێران و زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام) تاکە رێگایە بۆ راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا تاکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەدا، سزا ئابوورییە توندەکان سەپێندرانەوە، ئەمەش وایکرد ئێران دەست بکات بە پاشەکشەکردن لەسەر بەڵێنەکانی خۆی لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی.

سەرچاوە:  رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین