زانکۆى سۆران لەسەر پەیماننامەى لۆزان کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتیى ئەنجام دەدات کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

لە يادى (100) ساڵەی پەیماننامەى لۆزاندا بەشی مێژووی زانکۆى سۆران کۆنفرانسێکى زانستیى نێودەڵەوتى بە ناو (پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سیڤەرەوە بۆ لۆزان، خوێندنەوەی دوای سەدەیەک لە دەرفەت و ئاڵنگارییەکان) ئەنجام دەدات. بژار عوسمان، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی سۆران دەڵێت، "ئەو کۆنفرانسە بەشێوەیەکی زانستییە، باس لەو دەرفەت و ئالنگاریانە دەکەین کە ماوەی سەد ساڵە هاتووەتە پێشەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى/شوبات/2023) بژار عوسمان، مامۆستا لە بەشی مێژووی فاکەڵتی زانکۆی سۆران، تایبەت بە نوچەنێى ڕاگەیاند، "لەو کۆنفرانسە بەشێوەیەکی زانستییە، باس لەو دەرفەت و ئاڵنگاریانە دەکەین کە ماوەی سەد ساڵە هاتووەتە پێشەوە، لەبارەی کێشەی کوردەوە، سەربەخۆی کوردەوە، داهاتووی کوردستان بە تایبەتی، هەروەک دەزانن لە سیڤەر ئومێدێک هەبوو بۆ دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان، چەند خاڵێک هەبوو بە پێی ئەو ماددانە دەکرا سوودی لێ وەربگیرێت بۆ سەربەخۆی کوردستان، بەڵام لە لۆزان هەموو ئەو خاڵ و ئومێدانە تاوانەوە. وەک بڵێی خەونی کورد لە گۆڕنرا ، ئێمە دەمانەوێت باس لەوە بکەین ئەو بڕگەو بابەتانەی لە سیڤەر هەبوون لە لۆزان هەبوون چی بوون، چۆن لەبەرژەوەندییەکانی کورد بوون".

بەپێى وتەى ئەو مامۆستایەى زانکۆ، لە کۆنفرانسەکەدا دەیانەوە، "زانینى تێڕوانینی کوردە بەرامبەر بە پەیماننامەى سیڤەر و لۆزان و تێگەیشتنە لە پرسی کورد بەشێوەیەکی زانستییانە، هەروەها ئەو رووداوە مێژوویانەی کە روویانداوە، مەبەستیشمان لەوەیە ئەو کەسانەی ئەکادیمین و بەڵام کورد نین، تێڕوانینیان چییە لەسەر بڕگەکانی سیڤەر، لەگەڵ خستنەڕووی هێزی مانەوەی سیاسییەکان لە سەدەی رابردوو، لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کورد مافی چۆن بووە، مافەکانی چیبووە، دۆزینەوەی دەرچەیەک و زاڵبوون بەسەر ئەوەی کە رێگری هەرێمی و نێودەوڵەتی کە گەلی کورد بەدرێژایی سەدەیەک لەبەردەمی دروست بووە، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی."

بژار عوسمان زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجێکى ترى ئەو کۆنفراسنە، "تێپەڕاندنی ئەو ئالنگارییانەیە کە لەبەردەم پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە رەهەندی دەروونی و هەموو بابەتەکانی نەتەوەی کورد، ئایا ئەو ئاڵنگاریانە چۆن بوون و چۆن روون دەبنەوە."

لە کۆنفرانسەکەى زانکۆى سۆران، چەندین توێژەرى بیانى لە وڵاتانى مالیزیا، فەرەنسا، بەریتانیا، لە مسڕ، رۆژئاوی کوردستان و ئەزهەر ئەوانە وەکو لیژنەی زانستی و دەشڵێت، "ئێمە پێشبینی دەکەین توێژەرانی دەرەوەش توێژینەوەکانیان پێشکەش بکەن و پوختەی توێژینەوەو بابەتەکانیان بۆمان بنێرن بۆ ئەم کۆنفڕانسە بابەتەکانیان هەڵبسەنگێندرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین