ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانی خۆی بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی سیکولار لە ئێران راگەیاند ئێران

نوچەنێت

زیاتر لە ١٦٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی دوولایەنەیان سەبارەت بە "پشتیوانی لە خواستی گەلی ئێران بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتی و سیکۆلار" پێشکەش کرد.

ئەم پلانە کە لەلایەن تۆم مەک کلینتۆکەوە ناسێندرا، بە ئیدانەکردنی کردەوەکانی رژێمی ئێران لە "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی لە تیرۆریزمی دەوڵەتی" و "کوشتنی دڕندانە"ی ناڕازییان. جەختیان لە "مافی گەلی ئێران لە هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی کۆمارێکی دێموکراتیک و سیکۆلار و نائەتۆمی لە ئێران" کردەوە.

ئەم بڕیارنامەیە داوای لە رێکخراوە حکومییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە لە ئەوروپا و بە تایبەتی لە ناوچەی بەڵکان کە بوونی کۆماری ئیسلامیش فراوانتر بووە، داوای لێپرسینەوە لە رێژیمی ئێران لە بەرامبەر خراپ بەکارهێنانی ئیمتیازاتی دیپلۆماسی بکەن.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوایان لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی واشنتۆن کرد، بە گرتنەبەری رێکاری داخستنی ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ئێران و دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی، چالاکییە وێرانکەرەکانیان رابگرن.

ئەم بڕیارنامەیە بە ئاماژەدان بە سەرکوتکردنی خوێناویی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ و هەروەها ناڕەزایەتییە ئازادیخوازەکانی ئێستای ژنان و لاوانی ئێرانی، ئەم راپەڕینانەی بە "دەرئەنجامی زیاتر لە چوار دەیە بەرخۆدانی رێکخراو لە دژی دیکتاتۆری لە ئێران" وەسف کرد".

هەروەها ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا "سەرکوتکردنی دڕندانە"ی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانیان ئیدانە کرد، لەوانە کورد، بەلووچ، عەرەب، مەسیحی، جوولەکە، بەهایی و تەنانەت موسڵمانانی سوننە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەو هاوڵاتیانە لە موسوڵمانی خۆیان بێبەش کراون، مافە سەرەتاییەکان و لە زۆر حاڵەتدا لە کەیسەکاندا، لە سێدارە دەدرێن.

پێشتریش لە ٢٦ی جانیوەری، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە ٤٢٠ دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر، بڕیارنامەی نوێنەرانی دوو حیزب، شەرمەزارکردنی سەرکوتی رێژیمی ئێران و پشتیوانی لە "خۆپیشاندەرانی ئازای ئێرانی"ی پەسەند کرد.

لەگەڵ بەردەوامی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی ئێران، سەرچاوەکانی کۆنگرێس بە رۆژنامەی واشنتۆن فری بیکۆنیان ڕاگەیاندووە، کە ئەندامانی ئەو دوو حیزبە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانێک بە ناوی "ژینا ئەمینی" ئامادە دەکەن بۆ لێپێچینەوە لە عەلی خامنەیی و ئیبراهیم رەئیسی بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتگیری لە تیرۆر، گەمارۆیان بخەنە سەر.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لە عەلی خامنەیی و نووسینگەکەی، پلانی هاوبەشی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئیبراهیم ڕەئیسی و نووسینگەکەی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی لە تیرۆر سزا دەدرێن. ئه م پلانه له پەرلەمانی پێشوودا له لایەن دیموکراتەکانەوه پاڵپشتی نەبوو، بەڵام ئێستا پاڵپشتی هەردوو پارتی هەیە.

لە سەرەتای راپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێرانەوە، حکومەتی ئەمریکا، چەندین خولی سزای بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە و ئەندامانی کۆنگرێس لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش پلانی جۆراوجۆریان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێران خستۆتەڕوو.


سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین