ئه‌مریكا سزاكانى سه‌ر رژێمى سووریاى هه‌ڵگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان به‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سووریا، ئه‌مریكا بڕیارى دا سزاكانى سه‌ر رژێمى سووریا هه‌ڵبگرێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى شوباتى 2023 له‌ هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى هاتووه‌، ئه‌مریكا سزاكانى سه‌ر رژێمى سووریاى هه‌ڵگرت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌ى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ سووریا بۆ سه‌رووى چوار هه‌زار مردوو به‌رزده‌بێته‌وه‌.

له‌ ساڵانى جه‌نگى سووریا و به‌ هۆى پێشێلكارییه‌ مرۆییه‌كان، واشنتن چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ سزایه‌كى به‌سه‌ر رژێمى سووریا سه‌پاندووه‌. به‌رپرسانى واشنتن باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هاوكارییه‌كان به‌ سووریا بده‌ن، به‌ڵام نابێت به‌ ده‌ستى رژێمى سووریا بگات.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند له‌ توركیا و سووریاى دا، روانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ پێشبینى ده‌كات ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان له‌ سووریا بۆ سه‌رووى شه‌ش هه‌زار كه‌س به‌رزبێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین