ئەڵمانیا: بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بەربەستی یاسایی هەیە ئێران

نوچەنێت

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیا لە وەڵامی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە خستنەڕووی سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەم یەکێتی ئەوروپا، ئەمەی بە پرۆسەیەکی بەزەحمەت دەزانێ و دەڵێت، پێویستی بە لابردنی هەندێک بەربەستی یاسایی هەیە. فەرەنساش بەنیازە تەنیا سوپای قودس، کە بەشێکە لەم هێزە بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەم نوێنەرەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی بوندستاگ رایگەیاندووە، کە یەکێتی ئەوروپا، ناساندنی سوپای پاسداران بۆ دانانی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا تاوتوێ دەکات و بەشی یاسایی ئەنجومەنی ئەوروپاش لە ئێستادا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن. ئەم رێگەش ئاستەنگی یاسایی هەیە. مەرجەکان بۆ ئەمە لە ئێستادا روون نین و هەندێک پێیان وایە کە ئەم مەرجانە هێشتا بە تەواوی جێبەجێ نەکراون.

ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوایین جار لە مانگی یەکدا پشتگیری لە ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوی تیرۆریستی کردبوو، بەڵام بەپێی گوتەی نوێنەری حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا ڕازی نەبوون.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە سوپای پاسداران لە ئێستادا بەهۆی چەکی کۆمەڵکوژی یەکێتی ئەوروپاوە لەژێر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپادایە و هەر بۆیەش ئەگەر بخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هیچ لێکەوتەیەکی دیکەی نابێت.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە ١٩ی جانیوەری، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، جەختیان لە سەر گەمارۆ خستنەسەر هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و هەروەها دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی ئەم یەکێتییە کردەووە.

بەپێی رۆژنامەی فاینانشیال تایمز، فەرەنسا لەبری ئەوەی سوپای پاسداران وەک قەوارەیەکی تیرۆریستی بناسێنێت، پێی باشە "هەندێک بەشە لاوەکییە ناوچەییەکان"ی سوپای پاسداران، وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێت. دەکرێت ئاماژە بە هێزی دەرەوەی سوپای پاسداران بکات، کە سوپای قودسە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین