فەرەنسا خوازیاری کاردانەوەی توندە سەبارەت بە بەرنامەی موشەکی ئێران ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، جەختی لە "وەڵامێکی یەکلاکەرەوەتر" بۆ بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، کە رۆژی هەینی ١٠ی مانگ بڵاویکردەوە، پەیوەندی تەلەفۆنی کاترین کۆلۆنای لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژی پێنجشەممە راگەیاند. بەپێی ئەم بەیاننامەیە، وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات هەروەها جەختیان لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئێران بۆ پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی خۆی به تایبەت هاوکاری تەواو و هەمەلایەنە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی کردەوه.

هاوکات کۆلۆنا سەبارەت بە "چالاکییە ناسەقامگیرییەکانی ئێران، پەرەسەندنی مەترسی پەرەپێدانی جبەخانەی مووشەکی بالیستیک، ناردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەتایبەتی بۆ میلیشیاکانی ناوچەکە هۆشداری دا".

ناردنی بەربڵاوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ رووسیا بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئۆکرانیا نیگەرانییەکانی رۆژئاوای زیاتر کردووە.

هەروەها حکومەتی ئێران تۆمەتبار دەکرێت بە دابینکردنی چەک و دارایی بۆ گروپە چەکدارەکانی یەمەن، عێراق، سوریا و هەندێک وڵاتی دیکەی ناوچەکە.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین