فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران: تا ئیسرائیل لەناونەبەین ناوستین ئێران

نوچەنێت

جێگری ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران هۆشداریی دایە ئەو وڵاتە ئەوروپاییانەی کە هەوڵ دەدەن سوپای پاسداران بخەنە ناو لیستی تیرۆرەوە و هەروەها دەڵێت، کۆماری ئیسلامی تاکو ئیسرائیل لەناو نەبات ناوەستێت. ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدا روودەدات کە هەوڵدان بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەک تیرۆریست لە ئەوروپا، لەسەر بنەمای ئەو جۆرە رەفتارانە لەلایەن ئەم دامەزراوە سەربازییەوە پێکهاتووە.

عەباس نیلفروشان، جێگری ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران، لە وتارێکدا بۆ نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا کە هەوڵیاندا سوپای پاسداران بخەنە لیستی تیرۆریستی ئەوروپا، بە نەفام و تێنەگیشتووە سیاسییەکانی ناوبرد.

لە لایەکی دیکەوە، نیلفروشان، بە ئاماژەدان بە رۆڵی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە کارەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی سوپای پاسداران، بە کەسێکی «گەمژە» ناوی برد.

لەم دواییانەدا و هەر لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هەروەها هۆشداری دا لەوەی کە ئێران، توانای دروستکردنی چەند بۆمبێکی ئەتۆمی بەدەستهێناوە.

جێگری ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران راشیگەیاندووە، تا لەناوچوونی ئیسرائیل کۆماری ئیسلامی ناوستێت.

لەم دواییانەدا، لۆمۆند، کە بڵاوکراوەیەکی فەرەنسییە، لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کرد، کە ئیسرائیل و فەرەنسا سەبارەت بە مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران و پێویستی هەماهەنگی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا گەیشتوونەتە یەک بۆچوون.

بە پشتبەستن بە راپۆرتی ئەم رۆژنامەیە، ئیسرائیل بەنیازە بە بۆردومانی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سوریا و ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی نێوخۆی ئێران، تواناکانی رژێمی ئێران لە بوارەکانی دیکەدا کەم بکاتەوە و پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران خاو بکاتەوە.

سەرچاوەکان: رادیۆ فەرەنسا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین