ناسنامەی 160 سیخوڕی سوپای پاسداران لە ئەڵمانیا ئاشکرا دەبێت ئێران

نوچەنێت

حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد، کە لە سەرەتای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە، چالاکی سیخوڕی لە دژی کۆچبەرانی ئێرانی، لە لایەن سیخوڕەکانی سەر بە ئێرانەوە، لەم وڵاتەدا پەرەی سەندووە و ناسنامەی دەیان کەسی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان دەستنیشان کردووە.

رۆژی شەممە ١١ی فێبریوەری، هەفتەنامەی «Welt am Sonntag»ی ئەڵمانی  نووسیویەتی، حکومەتی فیدراڵی ئەم وڵاتە، لە وەڵامی داواکاری حزبی "لەینکە" سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی لە ئێران رایگەیاندووە: "زۆر بەڵگەی سیخوڕی لەلایەن کەسە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی بەرهەڵستکارانی لە ئەڵمانیا ئاشکرا کراوە.

حکومەتی ئەڵمانیا دەڵێت، "ئێران گروپ و کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنەکان بە هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی ئەو سیستەمە دەزانێت" و دەشڵێت  "دامەزراوە ئەمنییەکانی ناوخۆ، ناسنامەی ١٦٠ کەسی پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ئاڵمانیا، دەستنیشان کردووە".

هەفتانەیەکە هەروەها لە زاری حکومەتی ئەڵمانیاوە رایگەیاندووە، کە "زیادبوونی چالاکی سیخوڕیی" سوپای پاسداران تیشکی خستۆتە سەر ئامانجەکانی پەیوەست بە ئیسرائیل و جولەکەکانی ئەڵمانیا.

پێشتریش رێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئاڵمانیا، نەیاران و هاوڵاتیانی دوو رەگەزنامەی ئێرانی-ئەڵمانی سەبارەت بە چالاکی سیخوڕەکانی پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی و هەروەها سەبارەت بە سەفەرکردن بۆ ئێران هۆشداری دابوو.

هەروەها رێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئاڵمانیا، ئەگەری بەکارهێنانی "سیخوڕ بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری" لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئاڵمانیا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە راگەیاندووە.

سەرچاوە: العربییە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین