سكاڵایه‌ك له‌ دژى فه‌یسبووك تۆمار ده‌كرێت

نوچه‌نێت

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووری فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممه‌ ٢٣ی ئادار، ڕایگەیاند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە هۆی ڕێگادان بە بڵاوکردنەوەی قسەی بێزراکەر لە دژی ڕۆژنامەوانان و هەروەها بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لە دادگای پاریس سکاڵای تۆمار کردووە.

بە پێی هەواڵێکی "ڕادیۆ فەڕەنسا"، ڕێکخراوەی هەواڵنێرانی بێس سنووری فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای کرد سەرەڕای بەڵێنەکانی فەیسبووک سەبارەت بە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەمریکییە، بەڵام بڵاوکردنەوەی بەرفراوانی "قسەی بێزارکەر لە دژی ڕۆژنامەوانان"، بڵاوکردنەوەی "زانیاریی هەڵە" و "کاری بازرگانی فریودەرانە" هێشتا لە فەیسبووکدا درێژەی هەیە.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووری فەڕەنسا، هەرچەندە فەیسبووک بەڵێنی داوە ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی نه‌گونجاو و هەڵە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا بکات بەڵام بەو حاڵەش لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەکەیان نیشاندەری ئەوەن کە فەیسبووک زانیاری هەڵەی بە بەکارهێنەرانی خۆی داوە.

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنووری فەڕەنسا ڕایگەیاندووە سکاڵاکەی خۆیان ڕادەستی دادگای پاریس کردووە. 
جگە لەوە، ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووری فەڕەنسا فەیسبووکیان تۆمەتبار کردووە بەوەی زانیاریی هەڵەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردووەتەوە و پەرەی بە ڕوانگەی پیلان سەبارەت بە ڤاکسێنە دژە ڤایرۆسەکان داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە کراوە کە بە پێچەوانەی بانگەشەکانی فەیسبووک لە بواری خزمەتگوزارییەکان، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە دژی گۆڤاری شارلی ئەبدو، بەرنامەیەکی تەلەڤزیونی و هەروەها ڕۆژنامەیەکی لۆکاڵی ئەو وڵاتە وشە و دەستەواژەی بێڕێزانەی بەکارهێناوە و سووکایەتی پێ کردوون.

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور جەخت لەوە دەکاتەوە کە خزمەتگوزاری فەیسبووک لە هەموو وڵاتاندا وەک یەکە و بڕیاری دادگەی پاریس سەبارەت بە ناوەڕۆکی بە لاڕێدابەری ئەو تۆرە کۆمەڵایەتییە دەتوانێ کاریگەری جیهانیی بەدواوە بێت.

ژووری نوێنەرایەتی فەیسبووک لە فەڕەنسا تا ئێستا سەبارەت بەو ڕاگەیەندراوە و سکاڵای ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنووری ئەو وڵاتە ڕوونکردنەوەی نەداوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین