به‌رپرسێكى عێراق: ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى بندیوار ترسناكه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى عێراقى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق به‌ راسته‌قینه‌وه‌ و بندیواره‌وه‌ ترسناكه‌. وه‌زاره‌تى پلاندانانیش ئاشكراى ده‌كات 90% وردبینى له‌ناوى فه‌رمانبه‌ران ته‌واو بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/ شوبات/2023 رۆژنامه‌ى (عه‌ره‌بى جه‌دید) له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌كات كه‌ بۆ وردبینى له‌ ناوى فه‌رمانبه‌ران ماوه‌ى دوو ساڵه‌ ده‌ستى پێكردووه‌. به‌ ئامانجى ئاشكراكردنى ناوى فه‌رمانبه‌رانى بندیوار، عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له‌ 90% پرۆسه‌ى وردبینى له‌ ناوه‌كان ته‌واو بووه‌. 

به‌ڵام ئاشكراى ناكات چه‌نده‌ فه‌رمانبه‌رى بندیوار له‌ عێراق هه‌یه‌، كه‌ له‌م وڵاته‌ به‌ "فه‌زاییه‌كان" ده‌ناسرێن. به‌ڵام به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ عێراق كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ گوتوویه‌تى، "ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ عێراق به‌ راسته‌قینه‌وه‌ و بندیواره‌وه‌ ترسناكه‌". به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و ناوانه‌ى تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه‌ نزیكه‌ى سێ ملیۆن و 300 هەزار فه‌رمانبه‌رى راسته‌قینه‌ هه‌یه‌. 

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات، نزیكه‌ى پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار مانگانه‌ به‌ مووچه‌ ده‌درێت و نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌س مووچه‌ وه‌رده‌گرن، شه‌ش ملیۆنیان به‌ ناوى فه‌رمانبه‌رى و ئه‌وانیش تریش مووچه‌ى خانه‌نشین و ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین