مەسرور بارزانى و شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم کۆبوونەوە
نوچەنێت:
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەردانێکى فەرمى گەیشتە ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی.
ئەمڕۆ یەکشەممە (12/شوبات/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لە ئیمارات، لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد جێنشینی دوبەی، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیماراتیان تاوتوێ کرد.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.
هاوکات شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment