کتێبێک لەسەر تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە فیلمى کوردى دا بڵاودەبێتەوە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (13/شوبات/2023) دانا محەمەد مامۆستای زانکۆ و نووسەر، لەلێدوانێکی تایبەتدا، دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبی (تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە فیلمى کوردى دا) بۆ نوچەنێت گوتی، "تەکنیک و تەکنەلۆژیا بەیەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی هونەری سینەما دادەنرێت، ئەم کتێبە هەوڵێکی زانستییە بۆ دەرخستنی گرفتەکانی ئەم بوارە لە بەرهەمهێنانی فیلمی کوردیدا، چونکە پێگەو رۆڵێکی سەرەکی لە ناوەندە سینەماییەکاندا هەیە، تاوەکو بزانرێت کە ئایا تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە فیلمی کوردیدا توانراوە بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی کوردیدا بەکار بخرێت".
ناوەرۆکی کتێبى تەکنیک و تەکنەلۆژیا لە فیلمى کوردى دا، لە چەند تەوەرێک پێکهاتووە، هەروەک دانا محەمەد دەڵێـت، "لە تەورەی یەکەمدا باس لە تەکنیکی سینەمای کراوە، بە بەکارهێنانی کۆمەڵێک سەرچاوەی زانستی چەمک و زاراوەی تەکنیکم داڕشتووەتەوە، لە کتێبەکەدا روونکراوەتەوە تەکنیک چییە؟ پێکهاتەی تەکنیک چۆنە؟ باسی تەکنیکی کامێرا و رووناکی و دەنگ و مۆنتاژ لە سینەمادا کراوە، هەروەها لە تەورەرێکی تردا باس لە تەکنەلۆژییا بەشێوەیەکی گشتی کراوە، باسم لە سەرهەڵدانی سینەمای کردووە، لە دروستبوونی وێنەوە تاوەکو (١٨٩٥) یەکەمین فلیم دروست دەبێت لە فەرەنسا، باس لە قۆناغەکانی گەشەکردنی تەکنەلۆژیا کردوە وەک قۆناغی دەنگ، رەنگ، رێژەی وێنە، دیجیتاڵ، هەروەها لە تەوەرێکی تردا باسم لە بەرهەمهێنانی فیلم کردووە، روونکردنەوە لە سەر تێچوو و داهات و بە بازارکردنی فیلم کردووە بەشێوەیەک زانستی باسم لەهەموو ئەو شتانە کردووە کە پەیوەندیدارە بە بەرهەم هێنانی فیلمەوە، لە تەوەری چوارەمیشدا باسم لە فیمی کوردی کردووە، ئەم چەمکەم بەجوانی ناساندووە، فیلمی کوردی چییە؟ سەرهەڵدانی فیلمی کوردیم لە هەرێمی کوردستان باسکردووە . هەروەها باس لەو فیلمسازە کوردنانە کردووە کە لە سەرەتا دروست بوون سینەما لە عێراقدا رۆڵی گرنگیان هەبووە، باسم لەو سیستەمە دیکتاتۆریەتەی عێراق کردووە، کە چۆن هەوڵیداوە ئارامی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستانی نەبێت، بۆیە نەتوانراوە سینەما زۆر گەشە بکات".
بەپێى وتەى نووسەر ئەم بابەتە یەکەم توێژینەوی زانستیە لە لەسەر فلیمى کوردى لەهەرێمی کوردستاندا، بۆیە هیچ تۆێژینەوەیەکم لەبەر دەست نەبووە لە سەر فیلمی کوردی، بۆیە بۆ ئەم تەوەرە زیاتر پشتم بەچاوپێکەوتن بەستووە لەگەڵ هونەرمەندان و فیلمسازانی کورد کە لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان کاریان کردووە.
دانا محەمەد، کە ماستەرى هەیە و مامۆستاى زانکۆیە، ئەم کتێبە وەک سەرچاوەیەکى گرنگى زانستى بۆ خوێندکاران و ئەو کەسانەى لەم بوارە کاردەکەن ناودەبات، دەشڵێت، "جیاوازی ئەم کتێبە لەوەدایە ژمارە یەکی توێژینەوەی زانستی لە چاپخانەی هاوار فیلم پێدراوە، توانیومە یەکەمین توێژینەوە و نامەی ماستەر لە هونەری سینەما لە هەرێمی کوردستاندا بنوسم لە دوای هەوڵ و ماندوو بوونی دووساڵ، بەشێوازێکی زانستی و ورد باس لە بابەتەکان بکەم، گرنگییەکی زۆری هەیە لە ئێستا و لە داهاتووشدا، ئەم کتێبە یەکێکە لە پڕۆژەکانی چاپەمەنی هەواری فیلم".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment