بەغدا بەشێک لە شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێم دەنێرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

فارس عیسا،سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا شایستە داراییەکانى جووتیارانى هەرێمى کورستان بۆ ساڵەکانى (2015) و (2016) نارد.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/شوبات/2023) فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند، بەغدا (272) ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵەکانى (2015) و (2016) نارد.

فارس عیسا روونکردنەوەى زیاترى دا و دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە وەک قەرزى گەنمى جووتیارانى هەرێم، ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتى عێراقەوە خراوەتەسەر بانکى حیسابى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

هاتنى ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە بۆ جووتیارانى هەرێمى کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای دانەوێڵەى عێراق لەکاتێکدایە، هەفتەى ڕابردوو پەرلەمانى عێراق  بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە ناردنى شایستەدارییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی (2015) و (2016).

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین